مستەفا قەرەسوو: دەمانهەوێت بگەڕینەوە بۆ تورکیا…

قەرەسوو: “لە یاسای چوارچێوەدا نە بۆچوونەکانی ڕێبەرێتی و نە بۆچوونەکانی ئێمەش زۆر لەبەرچاو نەگیراون، ئێمە نە ئەم یاسایە قبووڵ دەکەین و نە ڕەتیشی دەکەینەوە”.
مستەفا قەرەسوو، یەکێک لە سەرکردەکانی پەکەکە، لەگەڵ تەلەفزیۆنی “مێدیا هابەر”ی پەکەکەدا قسەی کرد کە لە ئەوروپا پەخش دەکات. مستەفا قەرەسوو لە قسەکانیدا ئەم دەربڕینەی بەکارهێناوە: “دەمانهەوێت بگەڕینەوە بۆ تورکیا و سیاسەتی دیموکراتیک بکەین، ئێمە دەمانەوێت بەشێک بین لە خەبات بۆ دیموکراسی لە تورکیادا”.
مستەفا قەرەسوو، لە سەرکردە دیارەکانی پەکەکەی هەڵوەشاوە، لە چاوپێکەوتنەکەیدا دەربڕینی پێکناکۆکی سەبارەت بە پرۆسەی چارەسەری نێوان دەوڵەتی تورک و پەکەکە، دیدارەکان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، یادداشتی کۆبوونەوەکانی ئیمرالی و چەندین بابەتی دیکەی بەکارهێنا. قەرەسوو هەروەها دەربڕینی دژبەیەکی سەبارەت بە یاسای “بەهێزکردنی هاوپشتیی نەتەوەیی و یەکێتی کۆمەڵایەتی”، بەکارهێنا کە پارلمانی تورکیا لە 10ی ئابی 2026دا پەسەندی کرد؛ لەلایەکەوە وتی کە هیچ ڕەزامەندییەک لەلایەن سەرۆکایەتیی ئێمەوە نییە، لەلایەکی دیکەشەوە وتی کە لە جێبەجێکردنی یاساکەدا ئۆجەلانیش لە کۆمسیۆنەکاندا بەشدار دەبێت.
چەند مانشێتێکی بەرچاو لە چاوپێکەوتنەکەی مستەفا قەرەسوو بریتین لە:
ئێمە دەمانهەوێت بگەڕینەوە بۆ تورکیا
قەرەسوو دەستنیشانی کرد کە بەجێهێشتنی نزیکەی 800 سەرکردە و بەرپرس و کادیر لە دەرەوەی یاسای چوارچێوە، یەکێکە لە پرسە بنەڕەتییەکانی پرۆسەکە کە دەبێ چارەسەر بکرێت. قەرەسوو ڕایگەیاند کە ڕێبازە ڕەقەکانی وەک “کێ دێتەوە، کێ لە دەرەوە دەمێنێتەوە” دەتوانێت پرۆسەکە دژوار بکات و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت داهاتووی ئەوانەی لە دەرەوەی چوارچێوەکەن لەبەرچاو بگیرێت.
“دەمانەوێت بگەڕێینەوە بۆ تورکیا و ست بە سیاسەتی دیموکراتیک بکەین”
قەرەسوو دژایەتی ئەو فۆرمولانەی کرد کە کادیرانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە هەولێر و سلێمانی لە کەمپەکاندا بمێننەوە.
قەرەسوو ڕایگەیاند کە ئەوان هەرگیز شتێکی وەها قبووڵ ناکەن و ڕایگەیاند کە ئامانجیان ئەوە نییە کادیرەکان لە کەمپەکاندا بمێننەوە، دەیانهەوێت بگەڕێنەوە بۆ تورکیا و سیاسەتی دیموکراتی بکەین.
لە یاسەکەدا بۆچوونەکانمان لەبەرچاو نەگیراون
مستەفا قەرەسوو سەبارەت بەو یاسایەی کە دەرچووە وتی: “لەم یاسایەدا نە بۆچوونەکانی ڕێبەرێتی و نە بۆچوونەکانی ئێمەش زۆر لەبەرچاو نەگیراون”. و گوتیشی کە ئەوان نە ئەم یاسایە قبووڵ دەکەن و نە ڕەتیشی دەکەنەوە.
پرۆسەکە بەردەوامە و کۆمسیۆن کار لەسەر چەکدانانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەکات. لە هەلومەرجێکی وادا کاتێک پەکەکە لەسەر پرسێکی وەها گرنگ دەڵێت ‘ئێمە نە یاساکەمان قبوڵکردووە و نە ڕەتیشمانکردۆتەوە’، وەک ڕێبازێکی ناسەقامگیر و نابەرپرسانە سەیر دەکرێت.
دۆخی کەمپی مەخموور چی بەسەر دێت؟
یەکێک لە لێدوانە مشتومڕاوییەکانی مستەفا قەرەسوو، لێدوانەکانی سەبارەت بە کەمپی مەخموور بوو. قەرەسووو ئاماژەی بەوەدا کە دەکرێت دوای ڕۆشتنی گەریلاکان کەمپی مەخموور جێبهێڵرێت.
قەرەسوو لە قسەکانیدا وتی: “خەڵکی مەخموور دەتوانن بڕۆن، بەڵام ئەمە یەکسەر ڕوونادات، ئەگەر هەندێک پێشکەوتن هەبێت، دەتوانرێت هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە بکرێت و گفتوگۆی لەسەر بکرێت”.
بە شێوەیەکی ئاسایی پێویستە سەرەتا خەڵکی سڤیل بچنە دەرەوە، بەڵام پێدەچێت هۆکاری سەرەکی کە ڕێگە بە پەکەکە دەدات کەمپی مەخموور بۆ دواتر بەجێبهێڵێت، ئەو تونێلە گەورانەیە کە پەکەکە لە مەخموور هەڵیکەندوون. پەکەکە نایهەوێت تا کۆتایی دەستبەرداری ئەو تونێلانە ببێت.
قەرەسووو سەبارەت بە دیدارەکان لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا چیی وت؟
هەرچەندە مستەفا قەرەسوو هەڵوێستێکی وەهای گرتەبەر کە ڕای گشتیی بەلاڕێدا دەبرد و ڕاستییەکانی دیدارەکانی لەگەڵ دەوڵەت و ئۆجەلان شاردەوە، بەڵام لە ڕاستیدا ناڕاستەوخۆ دانی بەوەدا ناوە کە ئەو جۆرە دیدارانە ڕوویانداوە.
قەرەسوو هەروەها لە قسەکانیدا سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک لێدوانی دژبەیەکی بەکارهێنا. لە لایەک دان بەوەدا دەنێت کە لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەت کۆبوونەتەوە، لە لایەکی دیکەشەوە داوای پەیوەندی زیاتری کردووە.
سەرچاوەکانی پەکەکە باس لەوە دەکەن، دوران کاڵکان دوو جار چووەتە ئیمرالی، لە 2ی شوبات و سەرەتای مانگی تەمموزدا، جەمیل بایکیش لە سەرەتای مانگی ئابدا سەردانی ئیمرالیی کردووە. بەڵام مستەفا قەرەسوو هەوڵیدا ئەو دیدارانە بشارێتەوە.
قەرەسوو هەروەها ئەو کەسانەی بە هەوڵدان بۆ تێکدانی پرۆسەکە تۆمەتبار کرد کە تێبینییەکانی کۆبوونەوەی نێوان عەبدوڵڵا ئۆجەلان و شاندی ئیمرالییان بڵاوکردۆتەوە. قەرەسوو دەربڕینێکی ڕوونی وەک “کۆبوونەوەکە ئەنجام نەدراوە” یان “دوران کاڵکان نەچووەتە ئیمرالی”ی بەکارنەهێنا، بەڵکوو تەنها ڕەخنەی لەو کەسانە گرت کە تێبینی و یادداشتی کۆبوونەوەکانیان بڵاوکردۆتەوە.
تێڕوانینێکی بەربڵاو لە ناو گەل و جەماوەردا هەیە کە دەڵێ خودی پەکەکە هێزی پشت بڵاوکردنەوەی یادداشتی کۆبوونەوەکانە لە میدیاکاندا. پێدەچێت پەکەکە ئەم نۆت و تێبینی و یادداشتانەی کۆبوونەوەکانی بڵاوکردبێتەوە هەم بۆ فشارخستنە سەر دەوڵەتی تورکیا و هەمیش بۆ ئەوەی کە بە وتنی ‘سەیرکە، ئەم هەنگاوانە لەخۆڕا نەنراون’، بنکەی پشتیوانیکردن لە خۆی بەهێزتر بکات.