ئیسرائیل دوو خاڵی لە نزیک دیمەشق کردۆتەئامانج

ئیسرائیل دوو خاڵی لە نزیک دیمەشق کردۆتەئامانج

ئەم دەستێوەردانە نوێیە لە کاتێکدایە کە گرژییە سنوورییەکانی نێوان ئیسرائیل و سووریا گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز.

لە گوندەوارەکانی ڕۆژئاوای دیمەشقی پایتەختی سووریادا، ڕووداوێکی سەربازیی نوێ تۆمارکرا. میدیای فەرمی دەوڵەتی سووریا (ئەل ـ ئیخبارییە) بڵاویکردەوە، سەربازانی ئیسرائیل سنووریان بەزاندووە و لە نزیک شارۆچکەی “بەیت جین”دا چوونەتە ناو خاکی سووریاوە. بەگوێرەی زانیارییەکان، هێزە هێرشبەرەکان باڵەخانەیەکیان لە ناو کێڵگەیەکی کشتوکاڵیدا بە تەواوی تەقاندووەتەوە کە کەسی تێدا نەبووە.

ئەم دەستێوەردانە نوێیە لە کاتێکدایە کە گرژییە سنوورییەکانی نێوان ئیسرائیل و سووریا گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز.

لە دوایین کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە (23ی ئەیلول)دا، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا سەرنجی جیهانی بۆ ئەو فشارانە ڕاکێشا و ڕایگەیاند کە ئیسرائیل تا ئێستا سەدان هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی ئەنجامداوە، هەزاران جار سنووری بەزاندووە و دەیان هاووڵاتی سووریای دەستگیرکردووە.

Share