سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان: پشتیوانی و هاوسۆزیمان له‌گه‌ڵ شانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه دووپات ده‌که‌ینه‌وه و جەخت لە پێویستیی پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل، راگرتنی گرژییەکان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەکه‌ینه‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە، 11/10/2026، لە راگەیاندراوێکدا به توندى سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و هێرشەی کرد كه دوێنێ شه‌ممه كرایە سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى شا خالد له ريازى پايته‌ختى عه‌ره‌بستانى سعووديا و ژمارەیەک قوربانى و برينداری لەنێو خەڵکدا لێکه‌وته‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: “به توندى سه‌رکۆنه‌ى ئه‌و هێرشە دەکەیەن كه دوێنێ شه‌ممه كرایە سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى شا خالد له ريازى پايته‌ختى عه‌ره‌بستانى سعووديە و ژمارەیەک قوربانى و برينداری لەنێو خەڵکدا لێکه‌وته‌وه”.
لە راگەیاندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە؛ پرسه و سەرەخۆشی و هاوخه‌میمان ئاراستەى سه‌ركردايه‌تى، حكوومه‌ت و خەڵكی شانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌ین و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین.
پشتیوانی و هاوسۆزیمان له‌گه‌ڵ شانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه دووپات ده‌که‌ینه‌وه و جەخت لە پێویستیی پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل، راگرتنی گرژییەکان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دەکه‌ینه‌وه.