ئەنەکەسە هەڵوێستی بارەگای بارزانی بەرز دەنرخێنێت

ئەنەکەسە هەڵوێستی بارەگای بارزانی بەرز دەنرخێنێت

ئەنەکەسە: پشتگوێخستنی لایەنێکی سیاسی گەورە کە نوێنەرایەتی داواکارییەکانی نەتەوەی کورد دەکات، پەیامی نەرێنی بۆ ڕای گشتی دەنێرێت و خزمەت بە دیالۆگی بەرپرسیارانە ناکات.

ئەنجوومەنی نەتەوەیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) بەیاننامەیەکی دەربارەی بانگهێشتکراوانی “دیداری مێری” بڵاوکردەوە و ڕەخنەی لەوە گرت کەوا لایەنە سەرەکی و ڕەسەنەکانی بزاڤی نەتەوەیی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە دیدارەکەدا لەبەرچاو نەگیرابوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە کە بانگهێشت کردنی میوانانی دیداری مێری، دەبوا لەسەر بنەمای پرنسیپی هاوسەنگی و گشتگیری بوایە و هەموو لایەنە سیاسییە کوردییەکان، لەوانە ئەنەکەسە و لایەنەکانی دیکەشی لەخۆگرتبا. ئەنەکەسە ئاماژەی بەوەدا کە پشتگوێخستنی لایەنێکی سیاسی گەورە کە نوێنەرایەتی داواکارییەکانی نەتەوەی کورد دەکات، پەیامی نەرێنی بۆ ڕای گشتی دەنێرێت و خزمەت بە دیالۆگی بەرپرسیارانە ناکات.

هەر لەو بەیاننامەیەدا، ئەنەکەسە گرنگیدان و بەدواداچوونی بارەگای بارزانی لەسەر ئەم پرسە و هەڵوێستی ئەوان بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو کەموکورتییەی بەرز نرخاندووە. هەروەها وەبیری هێناوەتەوە کە دوێنێ بارەگای بارزانی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو کە هیچ پەیوەندییەکیان بە “دیداری مێری 2026″ـەوە نییە و ڕەخنەی لە کەموکوڕییەکانی فرەیی سیاسی و نوێنەرایەتیکردنی دۆزی گەلی کوردستان لە دیدارەکەدا گرتبوو.