لیژنەی ستراتژیک و چەکدانان کە چاودێری پڕۆسەی چەکداماڵین و تەسفیەکردن و هەڵوەشانەوەی پەکەکە دەکات، ڕەنگە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە بەشداریی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆببێتەوە.
چاوەڕوان دەکرێت، عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆکی پەکەکەی هەڵوەشاوە، لەڕێگەی ڤیدیۆکۆنفرانس یان شێوازێکی تری هاوشێوەوە لە کۆبوونەوەی لیژنەکانی پرۆسەی “تورکیای بێ تیرۆر”دا بەشدار بێت و ئەگەر پێویست بکات، دەکرێ کۆبوونەوەکان لە ئیمرالیش بەڕێوەبچن.
چوار لیژنە کە لە ناو سەرۆکایەتی کۆماری تورکیادا دامەزراون، لەسەر پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە، تەسفیە و هەڵوەشانەوەی پەکەکە، کارەکانیان دەستپێکردووە.
وەک ڕاگەیەندراوە، لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەی لیژنە پەیوەندیدارەکان ئەنجام دەدرێن و عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەتوانێت لە ڕێگەی ڤیدیۆکۆنفڕانس یان شێوازێکی ترەوە بەشداری لەو کۆبوونەوانەدا بکات.
بەرنامەی کاری ئەو لیژنانەی کە لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیادا دامەزراون، پرۆسەی چارەسەرکردن دەبێت، کە دەولەتی تورک بە پرۆسەی “تورکیای بێ تیرۆر” ناوی دەبات.
هەریەک لە لیژنەکانی چاودێری کردن و دیاری کردن و لیژنەی چەکدانان و کۆردیناسیۆنی ستراتژیک لە چوارچێوەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دامەزراون و دەستیان بە کارەکانیان کردووە.
هەروەها لیژنەی دادوەری و یاسایی، کە چاودێری پرۆسەی یاسایی ئەو ئەندامانەی پەکەکە دەکات کە خۆیان ڕادەست کردۆتەوە یان لە زینداندان. لیژنەی یەکگرتنی کۆمەڵایەتی و ئەنتەگراسیۆنیش، کە مامەڵە لەگەڵ پرۆسەکانی ئەنتەگراسیۆنی کۆمەڵایەتی ئەو گەریلایان دەکات کە چەکەکانیان داناوە و گەڕاونەتەوە بۆ تورکیا.
ئۆجەلان لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار دەبێت
وەک ڕاگەیەندراوە، لیژنەی ستراتژیک و چەکدانان کە چاودێری پڕۆسەی چەکداماڵین و تەسفیەکردن و هەڵوەشانەوەی پەکەکە دەکات، ڕەنگە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە بەشداری عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆببێتەوە.
لیژنەکە نوێنەری دەزگای ئیستیخباراتی تورکیا (میت) و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بەرگریی دەولەتی تورک لەخۆدەگرێت و هەروەها لیژنەکە هەماهەنگی پرۆسەکانی گەڕانەوەی گەریلا و ئەندامانی پەکەکە بۆ تورکیا دەکات.