سپای پاسدارانی ئێران: شانەیەکی پژاک لەناوبرا

سپای پاسدارانی ئێران: شانەیەکی پژاک لەناوبرا

سپای پاسدارانی ئێران: “لەئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا چەندین چەک و کەرەستە و تەقەمەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە”.

ئاژانسی هەواڵی میهر نیوزی ئێرانی بڵاویکردەوە، هێزە زەمینییەکانی سوپای پاسداران ئۆپەراسیۆنێکیان لەدژی ئەندامانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لەسەر سنووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە [ڕۆژهەڵاتی کوردستان] ئەنجامداوە. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا شانەیەک لەناوبراوە کە خۆی بۆ چالاکی ئامادە دەکرد.

لە ڕاگەیەندراوی فەرمی بنکەی زەمینی نەجەف ئەشرەفی سوپای پاسدارانی ئێراندا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو گرووپەی کە باسی لێوە دەکرێت لە کاتی پلاندانان بۆ چوونە ناو خاکی ئێران لە لایەن یەکینەکانی ئیتلاعاتەوە چاودێری کراون و ئۆپەراسیۆنەکە دوای تێکهەڵچوون لە نێوان ئەندامانی پژاک و لیوای کۆماندۆی ئەنسارولڕەسوڵدا ئەنجامدراوە.

لەکۆتایی بەیاننامەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە لەئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا چەندین چەک و کەرەستە و تەقەمەنی سەر بە گروپەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.