ئەمە گەڕی شەشەمی ناسنامەی گەریلاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کە پەکەکەی هەڵوەشاوە لە حەوتووی ڕابردووەوە ئاشکرای کردوون.
پەکەکەی هەڵوەشاوە دیسان ناسنامەی پۆلێکی دیکە لەو گەنجانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ڕاگەیاند کە 20 ساڵ لەمەوبەر بە دەست چەکدارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەکوشتنی داون و تا ڕۆژی ئەمڕۆ هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردۆتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/11/2026، پەکەکە ناسنامەی 8 گەنجی دیکەی کوردی ناوچەی سەڵماسی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئاشکرا کرد، کە 19 ساڵ لەوەپێش گیانیان لەدەستداوە و پەکەکە شاردوویەتیەوە.
پەکەکە ناسنامەی ئەو گەریلایانەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:
1ـ رهحیم مووسا.
2ـ تهوحید عهلی.
3ـ ئیلیاس نوورهددین.
4ـ حوسێن شهمسهددین.
5ـ حوسێن مستهفا.
6ـ سوهراب حهسهن.
7ـ نیگین بهجان.
8ـ عومران سلێمان.
پەکەکە لە ڕاگەیاندنی ناسنامەی ئەو گەنجانەدا و لە وەسفیاندا گوتوویەتی: ئەوان میلیتانی ئاپۆی ئێمە بوون و خۆیان کردە قوربانی ئاپۆ.
ئەمە گەڕی شەشەمی ناسنامەی گەریلاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کە پەکەکەی هەڵوەشاوە لە حەوتووی ڕابردووەوە ئاشکرای کردوون کە بەشێکیان لە ساڵی 2007دا گیانیان لەدەستداوە.
موراد قەرەیلان، لە سەرکردە باڵاکانی پەکەکە سەبارەت بە دواکەوتنی ڕاگەیاندنی ناسنامەی شەهیدەکان گوتبووی: “زانیاریەکان درەنگ بە دەستی ئێمە دەگەیشتن، شەڕەکە قورس بوو، ئێمە ئاگادار نەبووین کە ئەو هەڤاڵانەمان گیانیان لەدەستداوە.!!