پەکەکە و بە کوشتندانی 5 کچە کوردی دیکە

ئەو 5 کچە گریلای پەکەکە لە چیای “مەتینا”ی باشووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکیەوە کراونەتە ئامانج.
پەکەکە ناسنامەی 5 کچە گریلای دیکەی خۆی ئاشکرا کرد کە 3 مانگ لەوەپێش لە بەرخۆدانێکی ساختەدا لە باشووری کوردستان بەدەست جەندرمەکانی تورکی بە کوشتن داوە و تازە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان بڵاو دەکاتەوە.
هەپەگە، باڵی سەربازیی پەکەکە، رۆژی سێشەممە 22/11/2022، ناسنامەی 5 کچە گریلای دیکەی خۆی ئاشکرا کرد کە لە مانگەکانی تەباخ و ئەیلوولی ئەمساڵدا و لە چیای “مەتینا”ی باشووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکیەوە کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.
پەکەکە ئەو 5 کچانەی هاوشێوەی هەزاران رۆڵەی دیکەی کورد لە تەمەنی مێرمنداڵیدا هەڵخەڵەتاندووە و بەناوی بەرخۆدانی نەتەوەییەوە کێشاونیەتە چیاکان و پاش چەکدار کردنیان لە پێناو دروشمی دژی گەلیی “برایەتی گەلان” و لە شەڕێکی گوماناویدا بە کوشتنی داون و هەواڵی گیانلەدەستدانەکەشیانی بۆ ماوەی چەند مانگ لە بنەماڵەکانیان و خەڵکی کوردستان شاردۆتەوە.
پەکەکە رۆژانە وێنە و ناسنامەی پۆلێک لە کچ و کوڕانی منداڵ و مێرمنداڵی کورد لە میدیاکانیەوە بڵاو دەکاتەوە کە لە ساڵان و مانگەکانی رابردوودا لە بەرخۆدانێکی ساختەدا و لە پێناو دروشمی دژی گەلیی “برایەتی گەلان”دا لە باکوور و باشووری کوردستان فیدای کردوون و هەواڵی گیان لەدەستدانەکەیانی لە کۆمەڵگەی کوردستان وبنەماڵەکەشیان شاردۆتەوە و ساڵەها دواتر رایدەگەیەنێت.
زۆربەی ئەو گریلایانەش کە لە ئەنجامی سیاسەتی هەڵەی پەکەکە و لە پێناو گوتاری دژە گەلیی “برایەتی گەلان”دا گیانیان لەدەست دەدەن، منداڵ و میرمنداڵن و پەکەکە بۆ ئەوەی خۆی لە تاوانی رفاندن و چەکدار کردنی منداڵان بدزێتەوە، هیچ ئاماژەیەک بە ساڵی لەدایکبوونی قوربانیەکان ناکات.
پەکەکە بۆ دابین کردنی شەڕڤان و گریلاکانی پشت بە رفاندنی منداڵان و مێرمنداڵانی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان دەبەستێت. ناوەندە نێودەوڵەتیەکانی پارێزەری مافەکانی منداڵان زۆرجار لەسەر مەسەلەی چەکدرا کردنی منداڵان، پەکەکە و لقوپۆپەکانی دیکەی ئەو حیزبەیان شەرمەزار کردوە.