لە باکووری کوردستان و تورکیە ئەمڕۆ نەورۆز بە بێ شایی و هەڵپەڕکێ پیرۆز کرا

لە باکووری کوردستان و تورکیە ئەمڕۆ نەورۆز بە بێ شایی و هەڵپەڕکێ پیرۆز کرا

چاوەڕێ دەکرێت میتینگی هەرە گەورە لە یەکەمین رۆژی نەورۆز، واتە لە رێکەوتی 21ی ئادار لە ئامەد بەڕێوە بچێت.

ئەمڕۆ لە زۆرێک لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیەدا جەژنی نەورۆز بە چەند چالاکییەکی جۆراوجۆر پیرۆز کرا. ئەمساڵ لەبەر روودانی بوومەلەرزە و گیانلەدەستدانی هەزاران مرۆڤ بەهۆی بوومەلەرزەکەوە، رێوڕەسمەکانی نەورۆز بەبێ شایی و هەڵپەڕکی بەڕێوە چوون.

هەدەپە پێشتر رایگەیاندبوو کە لەچوارچێوەی چالاکیە نەورۆزیەکانیاندا، ئەمڕۆ لە شارەکانی ئیستانبووڵ، ئزمیر، کۆچائەلی، مووگلا، دەنیزڵی، ئانتالیا، ئانکارا، بوورسا، تاکیرداگ، ئایدنی تورکیە وهەروەها لە شارەکانی وان، ئێلهـ، تەتوان، قۆسەر، گەڤەر، دێرسیم، چەولگ، مووش، ئیدر، سێرت و چەند شارێکی دیکەی باکووری کوردستان، ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە و نەورۆز پیرۆز دەکرێت.

نەورۆزی ئەمساڵی ئیستانبووڵ بە بانگەوازی هەدەپە لە مەیدانی یەنیکاپی 19ی ئادار بە دروشمی “هەموو شوین نەورۆز، هەمووکات ئازادی” پیرۆز کرا. جیاواز لە ساڵانی رابردوو، نەورۆزی ئەمساڵ بەهۆی روودانی بوومەلەرزە و گیانلەدەستدانی هەزاران مرۆڤ بەهۆی بوومەلەرزەکەوە، بە بێ شایی و هەڵپەڕکێ و گۆرانیی شاد، بەشێوەیەک بەڕێوەچوون کە خەمگینییەکی پێوە دیار بوو.

بەهۆی نزیکبوونەوە لە وادەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و پارلمانی تورکیە کە بڕیارە لە 14ی گولاندا بەڕێوە بچێت، لە رێوڕەسمەکانی نەورۆزدا، هەدەپە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان و چەند مژارێکی دیکەی سیاسی، پەیامی هەبوو.

چاوەڕێ دەکرێت میتینگی هەرە گەورە لە یەکەمین رۆژی نەورۆز، واتە لە رێکەوتی 21ی ئادار لە ئامەد بەڕێوە بچێت.

پوستێن ھەمان بەش