پارتی کرێکاران منداڵێک و 3 لاوی دیکەی کوردی بە کوشتن داوە

پارتی کرێکاران منداڵێک و 3 لاوی دیکەی کوردی بە کوشتن داوە

ئەو 4 گریلایە کە یەکیان هێشتا منداڵە، لە مانگەکانی حوزیران و تەمووزدا لە باکوور و باشووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

پارتی کرێکاران هەر لەماوەی چەند رۆژێکدا وێنە و ناسنامەی کۆمەڵێک میرمنداڵ و لاوی کورد لە میدیاکانی خۆیەوە بڵاو دەکاتەوە کە لە ساڵان و مانگەکانی رابردوودا لەلایەن جەندرمە و چەکدارەکانی تورکیەوە کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە، بەڵام پەکەکە بۆ ماوەیەکی زۆر هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان لە بنەماڵەکانیان دەشارێتەوە.

هەپەگە باڵی سەربازیی پارتی کرێکاران لە ڕێکەوتی 18 و 21ی تەمووزی 2023دا، ناسنامەی 4 گریلای دیکەی خۆی ئاشکرا کردووە کە یەکیان هێشتا لەتەمەنی منداڵیدایە و لە مانگەکانی حوزیران و تەمووزدا لە باکوور و باشووری کوردستان بەدەست جەندرمەکانی ئەرتەشی تورک کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

پەکەکە ناوی ئەو گریلایانەی بەمشیوەیە ڕاگەیاندووە:

1ـ مزگین ئاشكارا خەڵکی سێرت.

2ـ مه‌سعوود ده‌میركان خەڵکی وان.

3ـ محه‌مه‌د عه‌بدولغه‌نی خەڵکی حه‌سه‌كە.

4ـ ئه‌حمه‌د تانه‌ر خەڵکی ئێله‌هێ.

زۆربەی ئەو گریلایانەی کە لە ئەنجامی سیاسەتی هەڵەی پەکەکە و لە پێناو گوتاری دژە گەلیی “برایەتی گەلان”دا گیانیان لەدەست دەدەن، منداڵ و میرمنداڵن و پەکەکە بۆ ئەوەی خۆی لە تاوانی رفاندن و چەکدار کردنی منداڵان بدزێتەوە، هیچ ئاماژەیەک بە ساڵی لەدایکبوونی قوربانیەکان ناکات.

جێگای باسە، پەکەکە بۆ دروست کردنی شەڕڤان پشت دەبەستێت بە ڕفاندنی منداڵان لەهەر چوار پارچەی کوردستان. پەکەکە بە ئەندازەیەک منداڵانی کوردی ڕفاندووە و بە کوشتنی داون کە مرۆڤ دەتوانێت ناوی ”حیزبی منداڵ کوژی کوردستان”یان لێ بنێت.

Share