لە ڕۆژئاڤا زیادکردنی کرێی نووسینگەکان لەلایەن پەیەدەوە، ناڕەزایەتیی لێدەکەوێتەوە

لە ڕۆژئاڤا زیادکردنی کرێی نووسینگەکان لەلایەن پەیەدەوە، ناڕەزایەتیی لێدەکەوێتەوە

ئابووریناسان: زاد کردنی باج و سەپاندنی گوژمەی مەزن، کاریگەریی نەرێنیی لەسەر جووڵەی بازرگانی ڕۆژئاڤا دادەنێت.

هاوکات لەگەڵ خراپیی ڕەوشی ئابووری لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەڕێوەبەریی پەیەدە کرێی نووسینگە بازرگانیەکانی لە گەڕەکی ئەلسیاحی لە ناوەندی شاری قامیشلوو، زیاتر کردووە.

بەپێی پسوولەیەکی وەرگرتنی پارە کە بۆ شارەوانیی قامیشلۆ سەر بە بەڕێوەبەریی پەیەدە دەرکراوە، بڕی 1400000 لیرەی سووری وەکوو کرێی ساڵانە بۆ نووسینگەیەک لە گەڕەکی ئەلسیاحی شارەکە، لەلایەن شارەوانیەوە وەرگیراوە.

بەپێی زانیاریەکانی پەیوەندیدار بەو بابەتەوە، زیاد کردنی کرێی ساڵانەی نووسینگەکان لەو گەڕەکە، ناڕەزایەتیی لێکەوتۆتەوە.

بە بڕوای ئابووریناسان، سەپاندنی گوژمەی مەزن لە گەڕەکی ئەلسیاحی دەتوانێ ببێتە هۆی داخستنی هێندێ نووسینگە و ئەوەش کاریگەریی نەرێنیی لەسەر جووڵەی بازرگانی شارەکە دادەنێت.

لە ڕۆژئاوای کوردستاندا هەر ماوە نا ماوەیەک، بەڕێوەبەریی پەیەدە گوژمەی مەن و باج لەسەر خاوەن دووکان و بازرگانەکان و هەروەها کارگەکان  زیاد دەکات و ئەوەش بۆتە هۆکارێک بۆ ئەوەی خەڵک ناچار بن کە کۆچ بکەن.

پوستێن ھەمان بەش