بەهۆی بەفربارین ڕێگای 382 گوندی باکووری کوردستان داخراوە

هەروەها لە دێرسیم و ئەردەخان و ئاگری بەفربارین بەردەوامە.
جارێکی دیکە بارینی بەفر کاریگەرییەکانی لەسەر ژیانی ئاسایی باکووری کوردستان داناوە و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ئیدارەی کەشناسی تورکیا، بەهۆی بارینی بەفر لە باکوری کوردستان ڕێگای 382 گوند داخراون.
لە باکوری کوردستان بەتایبەتی لە دەڤەری “سەرحەد”، بەفر کاریگەری خۆی زیاتر دەکات و بەهۆیەوە ڕێگاکانی گوندەکان داخراون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی تورکیا، ڕێگای 13 گوندی جۆلەمێرگ، ڕێگای ئەرزرۆم و تەکمان بەهۆی بارینی بەفرەوە داخراون. هەروەها ڕێگای 91 گوندی چەولیک، 11 گوندی باتمان و ڕێگای 2 گوندی شێرناخیش بەهۆی بەفرەوە داخراون.
هەروەها لە دێرسیم و ئەردەخان و ئاگری بەفربارین دەستی پێکردووە و کاریگەرییەکانی زیادی کردووە.