تورکیا لە 17ی نیسانی 2022دا بە بیانووی حزووری گەریلاکانی پەکەکەوە، زنجیرە هێرشێکی بۆ سەر ناوچەکانی “زاپ، ئاڤاشین و مەتینا”ی باشووری کوردستان دەستپێکرد کە هەنووکەش بەردەوامە.
تورکیا ڕایگەیاندووە کە “ئۆپەراسیۆنی پەنجە ـ کلیل”ی ئەو وڵاتە بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە هاوینی ئەمساڵ کۆتایی دێت و لە هەمان کاتدا ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی بێوێنە دەست پێدەکات.
وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، “لە هاوینی ئەمساڵدا قوفڵی ئۆپەراسیۆنی پەنجە – کلیل لە چیای گارە و سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دادەخرێت و ئۆپەراسیۆنەکە کۆتایی پێدێت”.
وەزارەتی بەرگری دەولەتی تورک دەشڵی هاوکات ئۆپەراسیۆنێکی دیکەی چاوەڕواننەکراو و بێوینە دەست پێدەکات و هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە هێرشەکان بە خێراییەکی زۆرەوە دەستپێدەکەن.
ئەرتەشی تورکیا لە 17ی نیسانی 2022دا بە بیانووی حزووری گەریلاکانی پەکەکە، زنجیرە هێرشێکی بۆ سەر ناوچەکانی “زاپ، ئاڤاشین و مەتینا”ی باشووری کوردستان دەستپێکرد و بۆخۆی ناوی “ئۆپەراسیۆنی پەنجە ـ کلیل”ی لەسەر داناوە کە هەتا ئێستاش درێژەی هەیە.