لە قۆناغی یەکەمدا خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆ فێری ڕێزمانی کوردی دەکرێن.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە عەفرین بەمەبەستی پەروەردە کردنی مامۆستای تایبەت بە زمانی کوردی، خولێکی فێربوونی خوێندنەوە و نووسین بە زمانی کوردی بۆ ژمارەیەک لە دەرچووانی زانکۆ دەکاتەوە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی خولێکی تایبەت بە فێربوونی خوێندنەوە و نووسین بە زمانی کوردی لە شاری “عەفرین”ئی ڕۆژئاوای کوردستان دەکاتەوە کە لە قۆناغی یەکەمدا خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆ فێری ڕێزمانی کوردی دەکرێن و لە قۆناغی دووەمیشدا ئەو کەسانەی کە پەروەردە کراون، لە شار و شارۆچکە جیاجیاکانی هەرێمی عەفریندا خولی فێرکاریی خوێندنەوە و نووسین بە زمانی کوری دەکەنەوە.
لەو بارەوە شەڤگەر رەمەدان، ئەندامی دەزگای خێرخوازیی بارزانی وتی: “ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە کە کۆمەڵێک مامۆستا پەروەردە بکەین تا بتوانن لە سەرجەم گوند و شارۆچکەکانی هەرێمی عەفریندا خولی فێرکاریی خوێندنەوە و نووسین بە زمانی کوردی بۆ خەلکەکە بکەنەوە.
لە دوای قەیرانی ساڵی 2011ـەوە، دەرفەتی لەبار بۆ فێربوونی زمانی کوردی لە شاری عەفرین و هەموو شارەکانی دیکەی ڕۆژئاڤای کوردستان هاتە ئاراوە، بەڵام پاش داگیرکرانی هەرێمی عەفرین و چەند هەریمێکی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن تورکیا و میلیشیا داگیرکەرەکانی بەکرێگیراوی دەوڵەتی تورکەوە لە ساڵی 2018دا، سەرجەم خولە فێرکاریەکانی زمانی کوردی ڕاگیران.