پەیەدە نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدەی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرزکردەوە

پەیەدە نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدەی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرزکردەوە

پەیەدە نرخی یەک ئەمپێر کارەبای لە 20 هەزار لیرەی سورییەوە بۆ 50 هەزار لیرە بەرز کردۆتەوە.

بەڕێوەبەریی پەیەدە خاوەن موەلیدەکانی ناچار کرد نرخی کارەبا لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرز بکەنەوە.

سەرچاوەیەکی خۆجێیی لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرای کرد، بڕیارەکەی بەڕێوەبەریی پەیەدە بۆ بەرزکردنەوەی نرخی گازۆڵ بۆ موەلیدەکان، خاوەن مۆلیدەکانی ناچارکرد نرخی ئەمپێرێکی کارەبا، زیاتر لە دووقات بەرز بکەنەوە.

ئەو سەرچاوەیە جەختی کردۆتەوە، خاوەن موەلیدەکان لە شار و شارۆچکە کوردستانیەکای ڕۆژئاوای کوردستاندا نرخی ئەمپێرەکانی کارەبایەن لە 20 هەزار لیرەی سورییەوە بۆ 50 هەزار لیرە بەرز کردۆتەوە.

پوستێن ھەمان بەش