مەقبوولا ئۆزەر تەمەن 81 ساڵ جارێکی دیکە لەلایەن تورکیاوە دەستبەسەر کرا

مەقبوولا ئۆزەر تەمەن 81 ساڵ جارێکی دیکە لەلایەن تورکیاوە دەستبەسەر کرا

ڕۆژی دووسەممە کاتێک کە “مەقبوولا ئۆزەر” ڕۆیشتۆتە دادگای وان، لەوێ دەستبەسەر و رەوانەی زیندان کراوە.

مەقبوولا ئۆزەر تەمەن 81 ساڵ، دوای ڕاپۆرتی پزیشکی دادی وان کە تێیدا ڕاگەیەندرابوو “دەتوانێ لە زینداندا بمێنێتەوە”، جارێکی دیکە دەستبەسەر کرایەوە.

مەقبوولا ئۆزەر تەمەن 81 ساڵ کە لە 9ی ئایاری 2022 لە ناحیەی ئەدرەمیتای شاری وان لە باکووری کوردستان، بە تۆمەتی “یارمەتیدانی پەکەکە” دەستگیر کرابوو، لە 7ی مانگی ئەیلولدا ئازادکرا. مەقبوولا دوێنێ دوشەممە، دوای ڕاپۆرتی پزیشکی دادی وان، جاریکی دیکە دەستبەسەر کرایەوە. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پزیشکی دادی شاری وان بە دادگای وتووە “دۆخی تەندروستیی باشە و دەتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە”.

بەپێی زانیارییەکان، کاتێک کە ئۆزەر ڕۆیشتۆتە دادگای وان، لەوێ دەستبەسەر و رەوانەی زیندان کراوە.

پوستێن ھەمان بەش