عەفرین… یادی 126ـەمین ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی کرایەوە

عەفرین... یادی 126ـەمین ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی کرایەوە

لە ڕۆژئاڤای کوردستان هەموو ساڵێک لە 22ی نیساندا یادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی بەرز ڕادەگیردرێت.

“پەدەکە ـ سە” بەبۆنەی یادی 126 ساڵەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی ڕێوڕەسمێکی لە شاری “عەفرین”ی ڕۆژئاوای کوردستان سازکرد. لە چالاکییەکەدا باس لە ڕۆڵی ڕۆژنامەی کوردستان و تەحەددیاتی بەردەم ڕۆژنامەگەریی کوردی کرا.

پارتی دیموکراتی کوردستان ـ سوریا (پەدەکە ـ سە)، بە چالاکییەک یادی 126 ساڵەی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردیی لە شاری “عەفرین”ی ڕۆژئاوای کوردستان کردەوە. نوێنەران و لایەنگرانی ئەنەکەسە، و ڕۆژنامەنووسان و ڕۆشنبیرانی عەفرین بەشدارییان لە چالاکییەکەی “پەدەکەـسە”دا کرد.

لە چالاکیەکەدا وتاری ئەندامانی “پەدەکە ـ سە” خوێندرایەوە و لە وتارەکاندا سەرنج خرابووە سەر گرنگی ڕۆژنامەگەریی کوردی، ڕۆڵی ڕۆژنامەگەریی کوردی و تەحەددیاتی بەردەم ڕۆژنامەگەریی کوردی.

هەروەها چەندین گرووپی فۆلکلۆری کوردی بەشداریان کرد، هەڵپەڕکێ و یاریەکانی خۆیان پێشکەش کرد و گۆرانیان گوت و شایی و گۆڤەندی کوردییان گێڕا.

لە ڕۆژئاڤای کوردستان هەموو ساڵێک لە 22ی نیسان لە لایەن لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوە ڕۆشنبیرییەکان و ڕۆژنامەنووسانەوە یادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی بەرز ڕادەگیردرێت.

پوستێن ھەمان بەش