گەریلاکانی پەکەکە “سیلڤا”ی مێرمنداڵیان ڕفاند

گەریلاکانی پەکەکە"سیلڤا"ی مێرمنداڵیان ڕفاند

“سیلڤا”ی  مێرمنداڵ، لە 1ی چلەی ساڵی 2009دا لە گوندی “مەیدانکی” سەر بە عەفرین لەدایک بووە.

گەریلاکانی تاقمی “جوانێن شۆرەشگەر”ی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، کیژۆڵەیەکەی کەم تەمەنی خەڵکی هەرێمی “عەفرین”ی ڕۆژئاڤای کوردستانیان ڕفاند.

بەپێی زانیارییەکان، ئەندامانی ئەو تاقمەی سەر بە پەکەکە، کیژۆڵەیەکی تەمەن 16 ساڵانیان بە ناوی “سیلڤا عوسمان خلۆ”، لە گوندی عەقیبەی سەر بە دەڤەری شێراوا ڕفاندووە.

شایانی باسە گوندەکە کە لەژێر کۆنترۆڵی هاوبەشی یەکینەکانی پاراستنی گەلی سەر بە پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) و هێزەکاندای ڕێژیمی سووریادایە.

“سیلڤا”ی  مێرمنداڵ، لە 1ی چلەی ساڵی 2009دا لە گوندی “مەیدانکی” سەر بە عەفرین لەدایک بووە.

چاودێران لەو بڕوایەدان کە ئامانجی تاقمی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە لە ڕفاندنی منداڵان و میرمنداڵان، شۆردنەوەی مێشکیانە بەپێی بیروباوەڕی پارتی کرێکارانی کوردستان و تێکەڵکردنیانە بە ڕیزی گەریلا و چەکدارەکانی ئەو حیزبە.

پوستێن ھەمان بەش