ئەرتەشی تورکیا 6 گەریلای دیکەی پەکەکەی کردە ئامانج

ئەرتەشی تورکیا 6 گەریلای دیکەی پەکەکەی کردە ئامانج

تورکیا: “دوو گەریلای پەکەکە لە باشووری کوردستان و 4 گەریلای دیکە لە ڕۆژئاڤای کوردستان کراونەتە ئامانج”.

ئەرتەشی تورکیا لە دوو هێرشدا لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان، 6 گەریلای پەکەکەی کردۆتە ئامانج.

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕۆژی یەکشەممە 28/4/2024، ڕایگەیاند کە 2 گەریلای پەکەکە لە باشووری کوردستان و 4 گەریلای دیکە لە ڕۆژئاڤای کوردستان کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیادا هاتووە کە شەڕ دژی “تیرۆر” بە شێوەیەکی کاریگەر و یەکلاکەرەوە بەردەوام دەبێت.

شایانی باسە سوپای تورکیا ڕۆژی شەممە 20/4/2024دا ڕایگەیاندبوو کە 3 گەریلای پەکەکە لە باشووری کوردستان و ڕۆژی چوارشەممە 24/4/2024 لە ڕۆژئاڤای کوردستان 4 شەڕڤانی یەپەگەیان کردۆتە ئامانج.

پوستێن ھەمان بەش