گەریلاکانی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە منداڵێکی دیکەیان لە شاری ڕەققا ڕفاند

گەریلاکانی"جوانێن شۆرەشگەر"ی پەکەکە منداڵێکی دیکەیان لە شاری ڕەققا ڕفاند

“ئامەد محەممەد خەلیل” تەمەنی 14 ساڵان و بە ئەسڵ خەڵکی گوندی “کالتا”ی باشووری “کۆبانێ”یە.

تاقمی “جوانێن شۆرەشگەر”ی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، منداڵێکی کەم تەمەنی دیکەی خەڵکی شاری کۆبانێ ڕۆژئاوای کوردستانیان بە مەبەستی چەکدار کردن لە شاری ڕەققا ڕفاند.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، منداڵێکی 14 ساڵانە بە ناوی “ئامەد محەممەد خەلیل”، کە ناوی دایکی فریالە، لەکاتێکدا کە لە ناو شاری ڕەققا ڕۆیشتووە بۆ مارکێت، لەلایەن گەریلاکانی تاقمی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکەوە ڕفێندراوە و بۆ شوینیکی نادیار گواستراوەتەوە.

“ئامەد محەممەد خەلیل” بە ئەسڵ خەڵکی گوندی “کالتا”ی باشووری شاری “کۆبانێ” ڕۆژئاوای کوردستانە.

سەرەڕای ئەوەی کە مەزلووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە ساڵی 2019دا لەگەڵ ڤێرجینیا گامبا، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان، پەیمانێکی واژۆ کردووە و بەڵینی داوە کە ئیدی منداڵان تێکەڵ بە ڕیزی هیزەکانی خۆی نەکات و هەروەها ئەو منداڵانانەش ئازاد بکەن کە پێشتر چەکداریان کردوون، بەڵام هەسەدە و فەرماندەکەی هەتا ئێستاشی لەگەڵدا بێت، بە بەڵێن و واژۆکەی خۆیان پێبەند نەبوون و بەردەوام و بەشێوازی جۆراوجۆر منداڵانی ڕۆژئاوای کوردستان دەڕفێنن و بەزۆر چەکداریان دەکەن و لە شەڕەکاندا بەشدارییان پێدەکەن.

چاودێران لەو بڕوایەدان کە ئامانجی تاقمی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکە لە ڕفاندنی منداڵان و میرمنداڵان، شۆردنەوەی مێشکیانە بەپێی بیروباوەڕی پارتی کرێکارانی کوردستان و تێکەڵکردنیانە بە ڕیزی گەریلا و چەکدارەکانی ئەو حیزبە.

پوستێن ھەمان بەش