“فڕۆکەکانی تورکیا 15 گەریلای پەکەکەیان لە خواکورک کردۆتە ئامانج”

"فڕۆکەکانی تورکیا لە خواکورک 15 گەریلای پەکەکەیان کردۆتە ئامانج"

“ئەو گەریلایانەی سەرقاڵی خۆ ئامادەکردن بوون بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر چەکدارەکانی تورک و قەرەقۆلەکانی تورکیا”.

بە گوێرەی میدیای فەرمیی تورکیا، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی “خواکورک”ی باشووری کوردستان 15 گەریلای پەکەکەیان کردۆتە ئامانج و پارتی کرێکارانیش بە فەرمی هیچ زانیارییەکی لەوبارەوە بڵاو نەکردۆتەوە.

ئاژانسی ئانادۆڵ، زمانحاڵی فەرمیی دەوڵەتی تورک، ڕۆژی دووشەممە 29/4/2024، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، لە هێرشە ئاسمانیەکانی هەفتەی ڕابردووی تورکیادا لە دەڤەری خواکورک لە باشووری کوردستان، 15 گەریلای پەکەکە کراونەتە ئامانج کە خۆیان بۆ هێرشەکردنە سەر چەکدارانی تورکیا ئامادە دەکرد.

ئانادۆڵ ئاماژەی بەوە کردووە کە “میت”ی تورکیا چاودێریی ئەو گەریلایانەی کردووە کە سەرقاڵی خۆ ئامادەکردن بوون بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر یەکینەی هێزە چەکدارەکانی تورک و قەرەقۆلەکانی تورکیا لەسەر سنوور و دواتر لە ڕێگای هێزی ئاسمانیەوە کراونەتە ئامانج.

بەپێی میدیا فەرمییەکەی دەوڵەتی تورک لە ئەنجامی ئەو هێرشە ئاسمانیانەی کە لە هەفتەی ڕابردوودا لەلایەن تورکیاوە دژ بە پەکەکە بەرێوە چوون، 15 گەریلا گیانیان لەدەستداوە کە کەسانێک لە ئاستی باڵای ڕێکخراوەکەشیان تێدا بووە.

پوستێن ھەمان بەش