لە ئەساسدا تورکیا پێویستی بە گۆڕانکاری لە دەستووردا نیە، بەڵکوو پێویستی بە دەستوورێکی نوێ و سەردەمیانە هەیە.
پەرلەمانی تورکیا لەسەر گۆڕینی دەستووری بنەڕەتی، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرکردایەتی پەرلەمان ئەنجامدا.
هەموو لایەنە سیاسییەکان باس لە گۆڕینی دەستوور دەکەن. لە ئێستادا گۆڕینی دەستوور و داڕشتنی دەستوورێکی نوێ، دوو شتی جودان. لە ئەساسدا تورکیا پێویستی بە گۆڕانکاری لە دەستووردا نیە، بەڵکوو پێویستی بە دەستوورێکی نوێ و سەردەمیانە هەیە. بەڵام بەداخەوە لایەنە سیاسییەکان لەوە دوورن.
هێشتا هەندێک لایەن هەر لە دەسپێکدا دەڵێن: با دەستور گۆڕانکاریی تێدا بکرێ بەڵام 4 ماددەی دەسپێک نابێ دەستکاری بکرێت. باسکردن لە گۆڕانکاریی دەستوور، تەنها فریودانی کۆمەڵگەیە. ئەم بابەتە لە ڕۆژانی داهاتوودا گفتوگۆی زیاتری لەبارەوە دەکرێت.