کاندیدی جەهەپە بۆ شارەوانی سووری ئامەد، لە ماڵەکەی خۆیدا بە مردوویی دۆزرایەوە

کاندیدی جەهەپە بۆ شارەوانی سووری ئامەد، لە ماڵەکەی خۆیدا بە مردوویی دۆزرایەوە

دەگوترێ عەبدولقادر بەدر قەرزار بووە و بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە قەرزەکانی بداتەوە، گوللـەیەکی بە سەری خۆیەوە ناوە.

عەبدولقادر بەدر ئەندامی پارتی کۆماری گەل (جەهەپە) کە لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی 30ی ئازاردا کاندیدی شارەوانی “سوور”ی ئامەد بوو، لە ماڵەکەی خۆیدا بە مردوویی دۆزرایەوە.

عەبدولقادر بەدر کە لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکانی 30ی ئازاردا کاندیدی شارەوانی “سوور”ی ئامەد بوو لە ماڵەکەی خۆیدا بە مردوویی دۆزرایەوە کە گوللـەیەک بەر سەری کەوتبوو.

عەبدولقادر بەدر کە لە گەڕەکی میزۆپۆتامیا کایاپنار بەتەنها دەژیا، چەند ڕۆژێک بوو کە دیاری نەبوو و دەنگی نەبوو.

وەکوو زانراوە کەسوکارەکەی چوونەتە ماڵەکەی و بینیویانە کە بەهۆی بەرکەوتنی گوللـەیەکەوە ژیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئەوەی کە ئیدیعا دەکرێت، عەبدولقادر بەدر قەرزار بووە و بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە قەرزەکەی بداتەوە، گوللـەیەکی بە سەری خۆیەوە ناوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

میدیاکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

پوستێن ھەمان بەش