“لە حەفتەنین، گارە و خواکورک 32 گەریلای پەکەکە کراونەتە ئامانج”

"لە حەفتەنین، گارە و خواکورک 32 گەریلای پەکەکە کراونەتە ئامانج"

هەتا ئێستا پەکەکە هیچ لێدوانێکی سەبارەت بەو ئیدیعایەی دەوڵەتی تورک و گیانلەدەستدانی ئەو گەریلایانە، بڵاو نەکردۆتەوە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانیەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ناوچەکانی حەفتەنین، چیای گارە و خواکورک، 32 گەریلای پەکەکە کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵ، زمانحاڵی دەوڵەتی تورک، ڕۆژی هەینی 3/5/2024، بڵاویکردەوە، لە چەند هێرشیکی ئاسمانی تورکیادا، جموجووڵی گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەکانی حەفتەنین، گارە و خواکورک کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە 32 گەریلای پەکەکە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ئاماژە بە زیانەکانی پەکەکە ڕایگەیاندووە، ئەو هێرشانە لە چوارچێوەی “ئۆپەراسیۆنی پەنجە ـ کلیل” ئەنجامدراون، بەڵام ئاماژەی بە کاتی هێرشەکان نەکردووە.

هەتا ئێستا پەکەکە هیچ لێدوانێکی سەبارەت بەو ئیدیعایەی دەوڵەتی تورک و گیان لەدەستدانی ئەو گەریلایانە، بڵاو نەکردۆتەوە.

پوستێن ھەمان بەش