لەئەنجامی تەقینەوەیەک لە حەسەکە، سەرکردەیەکی حزبوڵای لوبنان بریندار بوو

لەئەنجامی تەقینەوەیەک لە حەسەکە، سەرکردەیەکی حزبوڵای لوبنان بریندار بوو

لەئەنجامی تەقینەوەکەدا “ئەیاد ئەل ـ ساڵح” بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی لۆلۆیا لە چوارگۆشەی ئەمنی حەسەکە.

لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە “چوارگۆشەی ئەمنی” شاری حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان، سەرکردەیەکی حزبوڵای لوبنان بریندار بوو.

بە وتەی چالاکوانانی حەسەکە، ئۆتۆمبێلی ئەیاد ئەل ـ ساڵح (ئەبو حەیدەر) یەکێک لە سەرکردەکانی حزبوڵای لوبنان لە گۆڕەپانی ئەمنی شاری حەسەکە کە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی ڕژێمی سوریادایە، تەقیوەتەوە.

لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە بەناوی ئەیاد ئەل ـ ساڵح بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی لۆلۆیا لە چوارگۆشەی ئەمنی.

وەک ڕاگەیاندراوە، بۆمبەکە لە ژێر ئۆتۆمبێلەکەدا دانرابوو و پاش تەقینەوەکە، هێزەکانی ڕێژیمی ئەسەد گەمارۆی شوێنی ڕووداوەکەیان داوە.

لەسەنتەری شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەو گەڕەکانەی کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕژێمی سوریادان بە “چوارگۆشەی ئەمنی” ناو دەبرێن، چونکە لقی ئەمنی و باڵەخانە حکومییەکان و بنکەکانی سەر بە هێزەکانی ڕژێمی سوریا لەخۆدەگرن.

پوستێن ھەمان بەش