فڕۆکەکانی تورکیا 4 گەریلای پەکەکە دەکەنە ئامانج

فڕۆکەکانی تورکیا 4 گەریلای پەکەکە دەکەنە ئامانج

تورکیا ڕۆژی هەینی ڕابردووش ڕایگەیاندبوو کە 32 گەریلای پەکەکەی لە ناوچەکانی حەفتەنین، گارە و خواکورک، کردۆتە ئامانج.

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە دوو هێرشی ئاسمانیدا بۆ سەر باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان، 4 گەریلای پەکەکەیان کردۆتە ئامانج.

ئەمڕۆ یەکشەممە 5/5/2024، وەزارەتی بەرگری دەوڵەتی تورک لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، 3 گەریلای پەکەکە لە ناوچە سنووریەکانی باشووری کوردستان کە تورکەکان بە “ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی پەنجە ـ کلیل” ناوی دەبەن لەلایەن فڕۆکەکانی ئەو وڵاتەوە کراونەتە ئامانج و هەروەها گەریلایەکی دیکەی پەکەکەش لە ناوچەی مەرتالای فورات بووەتە ئامانجی هێرشێکی ئاسمانیی تورکیا و هەر چواریان گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هاتووە: “شەڕی دژ بە ‘تیرۆر’ بە شێوەیەکی کاریگەر و یەکلاکەرەوە بەردەوام دەبێت”.

شایانی باسە وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕۆژی هەینی 3/5/2024، ڕایگەیاندبوو کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتە  بۆ سەر ناوچەکانی حەفتەنین، چیای گارە و خواکورک، 32 گەریلای پەکەکە کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

پوستێن ھەمان بەش