مەسەلەکەی “سەنانیک ئۆنەر” داتایەکی گرنگە بۆ گومانکردن لە ئایدۆلۆژیای پەکەکە

مەسەلەکەی"سەنانیک ئۆنەر" داتایەکی گرنگە بۆ گومانکردن لە ئایدۆلۆژیای پەکەکە

مەسەلەی سەنانیک ئۆنەر تەنها کێشەی تاکە کەسێک نییە، بەڵکوو نیشانەی ئایدۆلۆژیای وێرانکەر و قێزەونی پەکەکەیە.

لە ڕۆژانی ڕابردودا کوردێک بە ناوی “سەنانیک ئۆنەر” لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەم لە میدیای کوردی و هەمیش لە میدیای تورکیدا لە ڕۆژەڤدا بوو. بانگەشەی ئەوە دەکرا کە سەنانیک ئۆنەر چووەتە ناو شوێنی بەخیوکردنی ئەسپ لە سوید و لە کاتی “دەستدرێژیکردنە سەر مایینێک”دا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە. بێگومان ئەمە بابەتێکی گرنگە، بەڵام لەوەش گرنگتر ناسنامەی سیاسی سەنانیک ئۆنەر بوو. سەنانیک ئۆنەر کارمەند و بەڕێوەبەرێکی پەکەکەیە کە لە وڵاتی سویدە و تا ئێستاش ئەندامێکی چالاکی ئەو حیزبەیە.

بەگوێرەی ئەو هەواڵەی لە میدیاکانی سویددا بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە دەکرێت کە لە ڕێکەوتی 24ی شوباتدا کەسێک بە ناوی سەنانیک ئۆنەر لە شوێنێکی نزیکی خۆیدا لە شاری هێلسینگبۆرگ، دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەر “مایینێک” و هەڵاتووە کە لە کامێراکانی چاودێریدا تۆمار کراوە و دواتریش دووجاری دیکە بە هەمان مەبەست گەڕاوەتەوە و لە کۆتاییدا دەستگیر کراوە.

سەنانیک ئۆنەر لە 28ی شوباتدا دەستگیرکرا. کاتێک کە ئۆنەر دەگیرێت، چەقۆ بەڕووی پۆلیسەکاندا ڕادەکێشێت و بەرەنگاریان دەبێتەوە، بەڵام سەرئەنجام دەستگیرکرا و ئێستا دۆسیەیەکی بە داواکاریی 30 ساڵ زیندانیکردن لەسەر تۆمارکراوە.

هەموو میدیاکانی وەکوو ANF، ئاژانسی میزۆپۆتامیا، ئۆزگور گوندێم و هتد… کە ئۆرگانی سەرەکی پەکەکەن، بە پەلەپەل وێنە و هەواڵەکانی تایبەت بە “سەنانیک ئۆنەر”یان سڕییەوە.

سەنانیک ئۆنەر کێیە؟

سەنانیک ئۆنەر ناوێکە کە لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە پەیوەندیی بە پەکەکەوە هەیە و ماوەیەکی بەرچاو لەسەر پەکەکە زیندانی بووە. ئۆنەر دوای 20 ساڵ زیندانیکردن، لە ساڵی 2004 لە زیندان ئازاد کرا و دواتر لەناوخۆی تورکیادا ئەرکی گرنگی پەکەکەی وەرگرت.

ئۆنەر ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی ناوچەی دەتەپە بوو کە ئەرکەکەی کۆکردنەوەی تەندەری شارەوانیەکان بوو و لەژێر تەعلیماتی ڕآستەوخۆی بەڕیوەبەرایەتیی پەکەکە لە قەندیل کاری دەکرد.

ئۆنەر پاش ئەوەی کە لە هەڵبژاردندا سەرکەوت، وەکوو جێگری سەرۆکی شارەوانی قۆسەر دەستنیشانکرا. لە ساڵی 2009دا لە ئۆپەراسیۆنێکی تورکیا دژ بە پەکەکە/کەجەکە دەستگیرکرا. ئۆنەر لە ساڵی 2013 لە زیندان ئازاد دەکرێت و سەرەتا بۆ خولێکی پەروەردە دەچێتە قەندیل و دواتر لەوێشەوە ڕەوانەی ڕۆژئاوا دەکرێت و پاش ئەوەش دەنێردرێت بۆ ئەوروپا.

ئۆنەر لە ئەوروپاشدا وەکوو بەڕێوەبەر لە دامودەزگاکانی پەکەکە لە سوید و وەکوو ئەندامی کۆمیتەی سویدی پەکەکە کاردەکات.

ئایا سەنانیک تاوانبارە یان پەکەکە؟

سەنانیک ئۆنەر تەمەن 72 ساڵ، ناوێکی زۆر کۆنە و ساڵانێکی زۆرە لە زینداندایە. لە ساڵی 1970دا هاوسەرگیری کردووە و منداڵ و نەوەی هەیە. لە کۆی 72 ساڵی تەمەنی، ماوەی 40 ساڵی لەگەڵ پەکەکە بەسەر بردووە و لە دوای 2004 وەکوو کرێکاری پەکەکە وەرگیراوە و ڕێگای پێنەدراوە لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بژیت، هەربۆیە ئەویش هاوشێوەی سەرجەم کادیرەکانی پەکەکە ناچار بوو کە دەستبەرداری لە بنەماڵەکەی بێت.

سەرچاوەکانی نزیک لە پەکەکە کە ئێمە سەبارەت بەم بابەتە پەیوەندیمان پێوە کردوون، ئاشکرایان کرد کە سەنانیک دوای ئەوەی ساڵی 2004 سەرۆکایەتیی کۆمیتەیەکی پەکەکەی لە ناوخۆی تورکیادا دەکرد، ناوی دەیان کادیری پەکەکەی ئاشکرا کرد کە چاوەڕوان بوون لە زیندان ئازاد ببن و ژیانی هاوسەرگیریی پێکبهێنن و بە خیانەتکاری دانان. واتە ئۆنەر هەر لەو کاتەوە بەشێک لە بیرۆکەی “دوژمنایەتیی بنیاتنانی بنەماڵە”ی پەکەکە بووە. لە ڕاستیدا ئەو بابەتەی کە سەنانیک ئۆنەر کۆتایی پێهێنا، بەم شێوەیە دەست پێدەکات.

ئەندازیاریی مرۆیی پەکەکە

ئەو کۆمەڵگایەی پەکەکە دروستی کردووە، مرۆڤەکان پەرێشان دەکات

شێوازی بەکارهێنانی “مەسەلەی سەنانیک ئۆنەر” لەلایەن فاشیستەکانی تورکیاوە دژی کورد بەڕاستی جێگای داخە. بەڵام تەنها لەبەر ئەوەی فاشیستە تورکەکان بەکاری دەهێنن، ناکرێ بێدەنگ بن. چونکە مرۆڤ دەتوانێ وەهای ئالیز بکات کە “ژیانی پەکەکە و ئەو دۆخەی کە کادیرەکانی ئەو حیزبە لە کۆمەڵگەدا پێی مەحکووم کراون، دەکرێ لە شەخسی سەنانیک ئۆنەردا، ببیندرێت”.

لەناو پەکەکەدا لە زۆر بابەتدا و بەتایبەتی لە پەیوەندی نێوان ژن و پیاودا، گەندەڵییەکی جیددی هەیە. لە شاخ و شارەکان، ئەندامانی پەکەکە، تووشی چەندین هەڵسەوکەوتی نەشیاوی وەکوو هاوڕەگەزبازی و دەستدرێژیکردنە سەر ئاژەڵان دەبن. پەکەکە ڕێگە نادات ئەو ڕووداوانە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێن.

ئەگەر ئەو کەسانەی کە تووشی ئەوجۆرە لادانانە دەبن، بەڕێوەبەری پلە باڵا بن، خێزانەکانیان پێگەیەکی گرنگیان هەبێت یان بۆ پەکەکە گرنگ بن، لەناو پەکەکەدا هیچ کێشەیەکی لێ ساز نابێت و پەردەپۆش دەکرێت. بەڵام هاوکات هەندێک کەسی هەژار دادگایی دەکرێن و سزا دەدرێن.

ئەگەر لە ڕۆژنامەکاندا باسی ئەم ڕووداوە بکرێت، پەکەکە یەکسەر دەڵێت: “ئەمە کەموکووڕیی خەڵکە نەک هی حزب”. بەڵێ لە سیستەمی پەکەکەدا کەسێک کە گیان لەدەست دەدات جا هەرکەسیک بێت، دەڵی ئەوە شەهیدی ئێمەیە، کاتێک کە شەڕ دەکات دەڵێ گەریلای ئێمەیە، بەڵام کاتێک کاریکی خراپ و گەندەڵییەک دەکات، پەکەکە دەڵی، ئەم کەسە هیچ پەیوەندییەکی بە منەوە نییە.

جگە لەوەش کاتێک چیرۆکەکەی ئۆنەر بڵاوبوویەوە، میدیاکانی پەکەکە هەموو هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە چالاکیەکانی ئۆنەریان لە ماڵپەڕەکانیان سڕیەوە. بەڵام سەیرکەن سەنانیک ئۆنەر تەمەنی 72 ساڵە و 44 ساڵە لە ناو پەکەکەدایە. لەسەر پەکەکە دەستگیر و زیندانی کراوە، ئەشکەنجە دراوە، ئەگەرچی بەرخۆدانی کردووە، بەڵام لەکۆتاییدا خۆی بە شایستەی سەرئەنجامیکی بێشەرمانەی لەو شێوەیە دەبینێ. بەکورتی چیرۆکی سەنانیک ئۆنەر پوختەی ئەو ژیانەیە کە پەکەکە دروستی کردووە، ژیانێک کە مرۆڤەکان سەراوژێر دەکات. کاتێک مرۆڤەکان ڕێگەیان پێنادرێت لە ڕێگەی سروشتی خۆیانەوە شتەکان ئەزموون بکەن، ئەوسا ئاراستەکەیان بەرەو ڕێگا ناسروشتیەکان دەچێت.

جیهانێکی بێ ژن، بێ پیاو، بێ خێزان و بێ دەوڵەت

دوای ساڵی 1986 کاتێک عەبدوڵڵا ئۆجەلان، دەستی لە “کەسیرە یلدرم”ی هاوسەری بەردا، لەناو پەکەکەدا دەیان شیکاری دەربارەی “ژن و خێزان” ئەنجامدران. پەیوەندیی ژن ـ پیاو و پێکەوەنانی خێزان وەکوو سیخوڕی پێناسە کرا. ئەوە گەیشتە ئاستێک کە پێکەوەنانی خێزان وەکوو “کەیسی تایبەتی بۆردەلی” ناو دەبرا. لەگەڵ ئەوەی کە “ئەو” بۆخۆی هەرگیز بێ ژن نەما، بەڵام ژن لە هەموو کەسێکی دیکە قەدەغە کرا. خۆی وەک ئەو پیاوە ناوازەیە ڕاگەیاند کە ژنانی ئازاد کردووە و لە دیمەشق حەرەمێکی بۆ خۆی دروست کرد.

دواتر لەو چوارچێوەیەدا کادیرەکانی ناو پەکەکە، سەرلەنوێ ئۆرگانیزە کرانەوە. لەو کاتەوە پەکەکە بە شێواز و مشتومڕی ئایدیۆلۆژی جیاواز، دەستی بە تێکدانی پەیوەندی خێزانی و ژن و مێردایەتی کردووە. بۆ نموونە مستەفا قەرەسو یەکێک لە بەڕێوەبەرانی پەکەکە، لە ساڵی 2017دا گوتی: “ئێمە جارێکی تر جەخت لەوە دەکەینەوە، کاتی ئەوە هاتووە بیر لە جیهانێک بکەینەوە کە ‘ژن’ و ‘مێرد’ی تێدا نەبێت. حکومەت بەبێ دەوڵەت و ژیانی هاوبەشی ئازاد بەبێ ژن و مێرد، مومکینە”. ئەم قسانە فۆرموڵی سەرەکیی گەندەڵی “تاک ـ کۆمەڵگە”ن. نە دەوڵەت بۆ خەڵک، نە پیاو بۆ ژن، نە ژن بۆ پیاو. وەرن با وەک جۆرێک لە سەپاندنی ئانارشیزم یان فەرمانێکی نەناسراو، ناوی ببەین.

ئەم قسانە وەک چەکێک لە دژی کادیرانی پەکەکە و هەروەها دژی بزووتنەوەکانی تری کورد بەکارهێنران. بە گوتەی پەکەکە، جگە لە خۆیان هەموو بزووتنەوەکانی ژنان سادە و گەندەڵ و بێ ئەخلاقین. بۆ نمونە هاوسەرگیریی سەرکردەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بە کەمتەرخەمی دادەنرێت و وەک چەک لەدژی خۆیان بەکاریدەهێنن. یەکەم وشە کە پەکەکە بۆ سوکایەتیکردن بە کەسێک بەکاری دەهێنێت، “ئەوینداری نێوان ژن و پیاو، سیخوڕییە”.

بێگومان ئەمە تەنها دژی لایەنە دەرەکییەکان نییە. کاتێک پەکەکە بیهەوێت لە ئەندامێکی ناو ڕیزەکانی خۆی بدات، یەکەم شت کە دەیکات ئەوەیە کە پێی دەڵێت: “ئەگەر پیاو بێت دەڵێ تۆ حەز لە ژنێک دەکەیت و ئەگەر ژنیش بێت دەڵێ تۆ حەز لە پیاوێک دەکەیت”. بەکورتی “سێکس” چەکی یەکتر شکاندن و کێبڕکێیە لەناو پەکەکەدا.

لە ڕواڵەتدا قسەی زریقەو بریقەدار و ئایدیۆلۆژیک و دروشمی ئازادی بە دەنگێکی بەرز دەگوترێتەوە و لە ژێرەوەش گەندەڵی و بێئەخلاقی هەیە. بۆ نمونە لەبەرئەوەی هیچ ڕێگایەکی تر لە شاخدا نییە، هاوڕەگەزبازی زیاتر و زیاتر بڵاودەبێتەوە. بەشێک لەو کادیرانی پەکەکە کە چوونەتە ئەم دۆخە بەکورتی دەڵێن “بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەیوەندیی هاوڕەگەزبازی، ئیتر کەس لەگەڵ کەس ناخەوێت، قەدەغەیە”.

لە ئەوروپا هەندێک پەکەکە بریندار هەن کە یان دەستیان نیە یان چاویان نییە، یان بە شێوەیەکی دیکە بریندار بوون کە ناتوانن بە تاقی تەنیا خۆیان درێژە بە ژیان بدەن. ئەم کەسانە دەیانەوێت هاوسەرگیری بکەن، بەڵام پەکەکە ئەمە قبوڵ ناکات و داواکارییەکانیان بە “گەندەڵی و خیانەت” ناودەبات. لە ڕۆژئاڤا بەدەیان کەسی لەو جۆرە هەن. پەکەکە تەنانەت ڕێگای هاوسەرگری بەو کەسانەش نادات کە ناتوانن بە تەنیا بچنە تەوالێت و بەدوای هاوژینێکدا دەگەڕن. ئەم کەسە تێرخزمەتی پەکەکەی کردووە و لە پێناو پەکەکەدا ئەندامێکی جەستەی لەدەستداوە، بەڵام لەکۆڵی نابنەوە، چونکە ئەگەر وازی لێ بێنێ ناتوانێت حوکمڕانی بەسەر خەڵکدا بکات. بەڵام هاوکات بەڕیوەبەرانی پەکەکە بۆخۆیان لەگەڵ خۆشەویستەکانیان لە ڤێلا و چێشتخانە لوکسەکانی مارسیلیا و هەندێک شاری بەلجیکادا دەژین، یان بەڕێوەبەرانی باڵای پەکەکە لە شاخ بە شاراوەیی سێکس دەکەن.

لە واقیعدا ئەو گەمارۆیەی کە پەکەکە لەسەر سێکسوالێتی و پەیوەندیی ژن ـ پیاو دایدەنێت، بۆ ئەوەیە کە خەڵکەکەی یەخسیر بکات. بەوشیوەیە دەیهەوێت یاری بە کۆمەڵگە بکات. پەکەکە بە بەرەنگاربوونەوەی هەموو دامەزراوە کۆمەڵایەتیەکانی کوردستان وەک خیزان، مرۆڤ لە هەموو بەها کۆمەڵایەتیەکان دوور دەخاتەوە.

بازنەی پەکەکە ئەوەندە کوێرە کە ئۆجالان وەکوو “خودا و پێغەمبەر” ڕادەگەیەندرێت کە ئەمەش پەیوەندیی بەو تێکچوونە کۆمەڵایەتییەوە هەیە، ئەو کۆمەڵگەیەی کە پەکەکە ئافراندوویەتی.

بۆیە ڕوانگەی پەکەکە لەسەر ژن، پیاو، کۆمەڵگە و خێزان چەندە زریقەوبریقەداریش بێت بەڵام دەبینین کە سەرئەنجام هەر خراپە و گەندەڵی لێدەکەوێتەوە. مەسەلەی سەنانیک ئۆنەر تەنها کێشەی یەک کەس نییە، بەڵکوو ئەوەی لە مەسەلەکەی سەنانیکدا دەبیندرێت لە ڕستیدا نیشانەی ئایدۆلۆژیای وێرانکەر و گەندەڵ و پەرێشان و قێزەونی پەکەکەیە.

پوستێن ھەمان بەش