عامودا… لە خۆپیشاندانێکدا داوای ئازادکردنی ناسر ژارۆ دەکرێت

عامودا... لە خۆپیشاندانێکدا داوای ئازادکردنی ناسر ژارۆ دەکرێت

گەریلاکانی پەیەدە لە 21ی نیساندا “ناسر ژارۆ”یان لەکاتێکدا ڕفاند کە لە گوندەکەی خۆی بەرەو عامودا دەگەڕایەوە.

ڕۆژی یەکشەممە 5/5/2024، لەسەر داوای پارتی یەکێتیی کوردستان ـ سووریا و بە بەشداریی بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی ئەو حیزبە، خۆپیشاندانێکی جەماوەریی لە شاری عامودا، بەڕێوەچوو وتێیدا خۆپیشاندەران داوای ئازادکردنی ئەندامێکی ئەو ڕێکخراوەیان کرد کە لەلایەن گەریلاکانی “پەیەدە”وە ڕفێندراوە.

خۆپیشاندەران کۆمەڵیک پانکارتیان بەرز کردبۆوە کە لەسەریان نووسرابوو:

شوێنی چالاکوانان لە زیندانەکاندا نییە

نا بۆ گرتن و قڕکردن

بابی من لە کوێیە، بابم ئازاد بکەن

ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی ناو زیندانەکانی پەیەدە

داواکارین چارەنووسی سەرجەم زیندانیانی سیاسی ئاشکرا بکرێت

ئازادی بۆ ناسر ژارۆ

نا بۆ دەستبەسەرکردنی مەیلی… نا بۆ ڕفاندن

خۆپیشاندران هەروەها ئاڵای کوردستان و وێنەی زیندانیی “ناسر ژارۆ”یان بەرز کردبۆوە.

لە خۆپیشاندانەکەدا زەکییا ڕەسووڵ، ئەندامی دەستەی سیاسی پارتی یەکیێتی، لە وتارێکدا داوای ئازادکردنی ناسر ژارۆ و سەرجەم زیندانیانی سیاسی کرد و جەختی لە کۆتاییهێنان بە دەستگیرکردنی چالاکوانان و سیاسەتمەداران کرد.

سلێمان ئۆسۆ، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد، لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، داوای لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە کرد کە بەشداری خۆپیشاندانەکە بکەن و ڕایگەیاند: “داوا لە جەماوەری خەڵک و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە دەکەم کە بەشێوەیەکی چالاک بەشدار بن. لە خۆپیشاندانەکەدا داوا لە پەیەدە کرا کە چارەنووسی ناسر ژارۆ ئاشکرا بکات کە زیاتر لە 14 ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن چەکدارانی پەیەدەوە ڕفێندراوە.

گەریلاکانی پەیەدە لە 21ی نیساندا “ناسر ژارۆ”یان لەکاتێکدا ڕفاند کە لە گوندەکەی خۆی لە گوندەواری عاموودا بەرەو سەنتەری شار دەگەڕایەوە.

ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕفاندنی ژارۆی ​​شەرمەزار کرد و داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد کە فشار بهێنن بۆ ئەوەی ئەو پێشێلکارییانە کۆتاییان پێبێت.

تۆڕی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ترسی ئەویان هەیە کە “ناسر ژارۆ” بە توندی ئەشکەنجە بدرێت.

عامودا... لە خۆپیشاندانێکدا داوای ئازادکردنی ناسر ژارۆ دەکرێت

پوستێن ھەمان بەش