هەر ڕۆژ تاوانێکی تازەی پەکەکە ئاشکرا دەبێت

هەر ڕۆژ تاوانێکی تازەی پەکەکە ئاشکرا دەبێت

ئەم دوو گەریلایەی پەکەکە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2022دا لە باشووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

پەکەکە ناسنامەی 2 لاوی دیکەی کوردی ئاشکرای کرد کە وەک هەزاران گەنجی کورد، لە خەباتێکی ساختە و لەپێناو دروشمی دژەگەلیی “برایەتی گەلان”دا بە کوشتنی داون و ماوەیەکی زۆر بوو کە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی شاردبۆوە.

هەپەگە باڵی سەربازیی پەکەکە، ڕۆژی یەکشەممە 5/5/2024، ناسنامەی 2 گەریلای دیکەی خۆی ئاشکرا کرد کە لە ڕێکەوتی 10 و 30ی حوزەیرانی ساڵی 2022دا لە باشووری کوردستان بەدەست چەکدارەکانی دەوڵەتی تورکیا بەکوشتنی دابوون.

پەکەکە ئەو دوو لاوەی کوردستانی لە خەباتێکی ساختە و لەپێناو دروشمی دژەگەلیی “برایەتی گەلان”دا بەکوشتن داوە و بۆ ماوەیەکی بەرچاو هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردبۆوە.

هەپەگە ناوی ئەو گەریلایانەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

1ـ موسلم ئەمین خەڵکی شێرناخ

2ـ ماهسووم حاجی خەڵکی مێرسین

هەپەگە لە وەسفی ئەو گەریلایانەیدا گوتوویەتی: ئەوان بوون بە قوربانی بۆ ئاپۆ!.

پەکەکە لە سەرەتای ساڵی 2024ـەوە، هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو، ڕۆژانە وێنە و ناسنامەی پۆلێک لەو لاوانەی کورد لە میدیاکانیدا بڵاو دەکاتەوە کە لە ساڵآن و مانگەکانی ڕابردوودا ل بەرخۆدانی ساختەی خۆیدا و لەپێناو دروشمی دژەگەلیی “برایەتی گەلان”دا بە دەست چەکدارەکانی دەوڵەتی تورک بە کوشتنی داون و بۆ ماوەیەکی بەرچاو هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی شاردۆتەوە.

پوستێن ھەمان بەش