هەپەگە گیانلەدەستدانی فەرماندەیەکی دیکەی ڕاگەیاند

هەپەگە گیانلەدەستدانی فەرماندەیەکی دیکەی ڕاگەیاند

لە ساڵی 2023دا، پەکەکە نزیکەی 60 فەرماندە و کادیری باڵای خۆی لەدەستداوە.

ناسنامەی فەرماندەیەکی دیکەی هەپەگە، باڵی سەربازیی پەکەکە ڕاگەیاندرا کە دوو ساڵ لەمەوبەر گیانی لەدەستداوە و تازە هەواڵەکەی ئاشکرا دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 7/5/2024، هەپەگە ناسنامەی فەرماندەیەکی خۆی بەناوی “سەدات نووری” بە کۆدناوی “شەڤگەر چیا” ئاشکرا کرد کە لە 22ی مانگی چلەی ساڵی 2022دا لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان گیانی لەدەستداوە و پەکەکە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەی شاردبۆوە.

سەدات نووری خەڵکی شاری ماردین لە باکووری کوردستانە و لە ساڵی 1998دا تێکەڵ بە پەکەکە بووە و بۆ ماوەی 24 ساڵ لە باکوور و باشووری کوردستان کاری بۆ ئەو حیزبە کردوە.

بە پیی ئەو زانیاریانەی کە دەست پێگەی “دارکا مازی” کەوتوون، لە ساڵی 2023دا، پەکەکە نزیکەی 60 فەرماندە و کادیری باڵای خۆی لەدەستداوە، کە زۆربەیان لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیاوە کراونەتە ئامانج.

پوستێن ھەمان بەش