تورکیا: فڕۆکەکانمان 16 گەریلای پەکەکەیان لە گارە و مەتینا کردۆتە ئامانج

تورکیا: فڕۆکەکانمان 16 گەریلای پەکەکەیان لە گارە و مەتینا کردۆتە ئامانج

تا ئێستا پەکەکە هیچ کاردانەوەیەکی فەرمیی بەرانبەر بەم ئیدیعایەی تورکیا نەبووە و بێدەنگە.

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا، جموجووڵ و جەولەی گەریلاکانی پەکەکەیان لە چیاکانی “گارە، مەتینا و خواکورک”ی باشووری کوردستان کردۆتە ئامانج و وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی تورک ئیدیعا دەکات کە لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا 16 گەریلای پەکەکە گیانیان لەدەستداوە.

ڕۆژی دووشەممە 6/5/2024، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر چیاکانی گارە، مەتینا و خواکورک لە باشووری کوردستان، 16 گەریلای پەکەکە کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی تورک، لەناو گەریلایانەی کە کراونەتە ئامانج، کادیرانی باڵای ڕێکخراوەکەشیان تێدا بووە.

هەروەها لە ڕاگەیانداوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا، جەخت لە بەردەوامیی هێرشەکانی دژ بە پەکەکە کراوەتەوە.

تا ئێستا پەکەکە هیچ کاردانەوەیەکی فەرمیی بەرانبەر بەم ئیدیعایەی تورکیا نەبووە و بێدەنگە.

پوستێن ھەمان بەش