ئەردۆغان جارێکی دیکە هەڕەشەی لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد

ئەردۆغان جارێکی دیکە هەڕەشەی لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد

ئەردۆغان: “بەهۆی ئەو بەڵێنانەی کە هاوپەیمانەکانمان داویانە و جێبەجێیان نەکردوون، کارەکانی ئێمە لە سووریا بە نیوەچڵی ماونەتەوە”.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، جارێکی دیکە هەڕەشەی لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد و گوتی: “کارەکانمان لەوێ بە نیمە و ناتەواوی ماونەتەوە و لە کاتی خۆیدا تەواویان دەکەین”.

ڕەجەب ئەردۆغان گوتی: “بەهۆی ئەو بەڵێنانەی هاوپەیمانانمان داویانە و جێبەجێیان نەکردوون، کارەکانمان لە سووریا بە نیوەچڵی ماونەتەوە و بەدڵنیاییەوە هەروەخت کاتی هات ئێمە کارەکانمان تەواو دەکەین”.

ئەردۆغان کە دوای کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتە قسەی دەکرد، لە بەشێک لە قسەکانیدا سەرنجی خستە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و وتی: “هەتا پەکەکە لە باکوری عێراق و سوریادا هەبێت ئاسایش بوونی نابێت”.

دەستنیشانیشی کرد: “بەهۆی ئەو بەڵێنانەی کە هاوپەیمانەکانمان داویانە و جێبەجێیان نەکردوون، کاری ئێمە لە سووریا بە نیوەچڵی ماونەتەوە و هەروەخت کاتی بێت بەدڵنیاییەوە تەواویان دەکەین”.

پوستێن ھەمان بەش