سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنەكەسە کرد

سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنەكەسە کرد

داهاتووی كورد لە سووریا و هاوكێشە سیاسی و دەولییەكانی كاریگەر لەسەر دۆخی سووریا تەوەرێکی كۆبوونەوەکە بوون.

ڕۆژی سێشەممە 7/5/2024، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) كرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا هەلومەرج و دواپێشهاتەكانی سیاسیی سووریا و ناوچەكە تاوتوێ كران و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخ و گوزەرانی هاووڵاتیانی كورد و ئاستەنگ و گرفتەكانی بەردەم لایەنە سیاسیەكان و هاووڵاتیانی كورد لە سووریا.

داهاتووی كورد لە سووریا و هاوكێشە سیاسی و دەولییەكانی كاریگەر لەسەر دۆخی سووریا تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون.

پوستێن ھەمان بەش