هاوپەیمانان و پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی پڕۆپاگەندە هاوئاهەنگیی دەکەن

هاوپەیمانان و پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی پڕۆپاگەندە هاوئاهەنگیی دەکەن

“وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان، زانیارییان لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی  پڕۆپاگەندە ئاڵوگۆڕ کردووە”.

هێزەکانی هاوپایمانان و پێشمەرگە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی پڕۆپاگەندە، هاوئاهەنگیی دەکەن و زانیاریی ئاڵوگۆڕ دەکەن.

ڕۆژی سێشەممە7/5/2024، هێزەکانی هاوپایمانان و پێشمەرگە بە هاوبەشی زانیاریی لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی پڕۆپاگەندە ئاڵوگۆڕ دەکەن.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی هۆشیاریی نیشتیمانی وەزارەتەکە، لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان، زانیارییان لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی  پڕۆپاگەندە ئاڵوگۆڕ کردووە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لیوا عوسمان محەمەد لە وەزارەتی پێشمەرگە، کاپتن یانس، ڕاوێژکار لە سوپای ئەڵمانیا و لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، زانیاریی وردیان لەبارەی پڕۆپاگەندە و مەترسییەکان و شیوازی ڕووبەڕووبوونەوەی، بە ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە دا.

پوستێن ھەمان بەش