بۆ یەکەمجار سەرۆکی شارەوانییەک لەسەر سیستەمی هاوسەرۆکایەتی سزا دەدرێت

بۆ یەکەمجار سەرۆکی شارەوانییەک لەسەر سیستەمی هاوسەرۆکایەتی سزا دەدرێت

دوای ئەوەی کە سزاکەی سەیید نارین  لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەشەوە پشتڕاست کرایەوە، دەستگیر و ڕەوانەی زیندان کرا.

دادگا سزای زیندانیکردنی بۆ “سەیید نارین” هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانیی “سوور”ی ئامەد دەرکرد. ئەمە یەکەمجارە کە سەرۆکی شارەوانییەک لەسەر سیستەمی هاوسەرۆکایەتیی شارەوانی سزا دەدرێت.

10 ساڵ لەمەوبەر “سەیید نارین” لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکاندا، وەکوو کاندیدی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی “سوور” هەڵبژێردرا. دواتر لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا لەلایەن دادگای 13ی تاوانە قورسەکانی دیاربەکرەوە سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێندرا ودادگای بەدواداچوونیش سزاکەی پشتڕاست کردەوە.

سەیید نارین بووە یەکەم سەرۆکی شارەوانی کە بەهۆی جێبەجێکردنی سیستەمی هاوسەرۆکایەتی لە شارەوانیدا سزا دەدرێت. دادگا دەڵێت، سەیید نارین بە جێبەجێکردنی سیستەمی هاوسەرۆکایەتی، دەسەڵآتی خۆی بە خراپی بەکارهێناوە.

دوای ئەوەی کە سزاکەی سەیید نارین  لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوەشەوە پشتڕاست کرایەوە، ناوبراو دەستگیر و ڕەوانەی زیندان کرا.

پوستێن ھەمان بەش