له 7ی ئۆكتۆبه‌ری 2023 بەملاوە، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل‌دا بۆ سەر باشووری لوبنان، 250 چەکداری حزبوڵا كوژراون.
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9/5/2024، سوپای ئیسرائیل بۆردومانی ئۆتۆمبێلێكیان له ناوچه‌یه‌كی باشووری لوبنان كرد و لە ئەنجامدا 2 کەس کوژران.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕووسیا بڵاوی كرده‌وه كه ئیسرائیل به درۆن ئۆتۆمبێلێكیان له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ناوچه‌ی بافیله‌ی سه‌ر به قه‌زای سوره‌یان له باشووری لوبنان كرده ئامانج و به‌و هۆیه‌وه قوربانیی لێ كه‌وته‌وه.
هاوكات، ئاژانسی “سكای نیوز”ی عه‌ره‌بی بڵاوی كرده‌وه كه به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه دوو كه‌س كوژران.
له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕ له 7ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه‌وه به‌رپا بووه له غه‌زه ناوه‌ناوه حزبوڵای لوبنانی باكووری ئیسرائیل بۆردومان ده‌كات و ئیسرائیلیش باشووری لوبنان بۆردومان ده‌كات و له‌وكاته‌وه تا ئێستا به بۆردومانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر باشووری لوبنان 250 ئه‌ندامی حزبوڵای لوبنانی و هه‌روه‌ها 75 سڤیل كوژراون و به بۆردومانی حزبوڵای لوبنانی بۆ سه‌ر باكووری ئیسرائیل، نزیكه‌ی 10 سه‌ربازیی سوپای ئیسرائیل و چه‌ند كه‌سێكی سڤیل كوژراون.