شاخەکانی جوودی و گابار وەکوو ناوچەی ئەمنی ڕاگەیەندران

شاخەکانی جوودی و گابار وەکوو ناوچەی ئەمنی ڕاگەیەندران

قەدەغەکردنەکە لە سبەینێیەوە دەستپێدەکات و هەتا 24ی مانگی ئایار ڕێگا بە خەڵک نادرێت سەردانی ئەو شاخانە بکەن.

لە چیاکانی “جوودی” و “گابار”ی سەر بە شێرناخ لە باکووری کوردستان، دیسان قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا.

ساڵانە لە باکوری کوردستان بە بیانووی ئەنجامدانی “ئۆپەراسیۆن” دژ بە پەکەکە، قەدەغەی هاتۆچۆ ڕادەگەیەنرێت.

لەم دواییانەدا لە چوارچیوەی یاسای سەربازیی دەوڵەتی تورکدا، گەشتکردن و هاتووچۆ بۆ چیاکانی جوودی و گابار قەدەغە کرا.

پارێزگاری شێرناخ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، قەدەغەی هاتووچۆ لە سبەی (10ی ئایار)ـەوە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی 15 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، چیاکانی جوودی و گابار وەکوو “ناوچەی ئەمنی تایبەت” ڕاگەیەندراون و هەتا 24ی مانگی ئایار ڕێگا بە خەڵک نادرێت سەردانی ئەو شاخانە بکەن.

پوستێن ھەمان بەش