حیزبوڵڵای لوبنان: توانیمان ڕادارەکانی ئیسرائیل تێپەڕێنین

حیزبوڵڵای لوبنان: توانیمان ڕادارەکانی ئیسرائیل تێپەڕێنین

حزبوڵڵا: “یەکەمجارە کە کەڵک لە بەشێک لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە تایبەتانە وەردەگرین”.

حزبوڵای لوبنان بە دەیان مووشەک هێرشی کردە سەر ناوچەکانی نەهاریە و ئەکایی ئیسرائیل و ڕایگەیاند، لە ڕێگای بەکارهێنای درۆنێکی تایبەتەوە، توانیویانە ڕادارەکانی ئیسرائیل فریو بدەن.

حیزبوڵای لوبنان ئەمڕۆ دووشەممە 14/10/2024، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە دەیان مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی نەهاریە و ئەکایی لە ئیسرائیل کردووە و بۆ فریودانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تایبەتیان بەکارهێناوە و توانیویانە ئامانجەکانیان بپێکن.

لە ڕاگەیاندراوەکەی حزبوڵڵادا هاتووە: “ئەوە یەکەمجارە کە هێزی ئاسمانی “مقاومەی ئیسلامی” کەڵک لە بەشێک لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە وەردەگرێت و ئەو درۆنە تایبەتانە ڕادارەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل تێپەڕێنن بە بێ ئەوەی کە دەستنیشان بکرێن و دواتر کەمپی مەشقی لیوای تایبەتی جۆلانیان لە ناوچەی بینامینە لە باشووری حەیفا بۆردومان کردووە”.

لە بەشیکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە: “فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لەو ژوورانەدا تەقینەوە کە دەیان ئەفسەر و سەربازی ئیسرائیلی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هێرشەکردنە سەر لوبنان ئامادە دەکرد و بەهۆیەوە دەیان کەس کوژراون و بریندار بوون کە لەنێویاندا ئەفسەری پلە باڵاش هەبوون”.

ئەمە لەکاتێکدایە کە میدیا عیبریەکان ئێوارەی دوێنێ بڵاویان کردەوە کە “لە ئەنجامی هێرشی حزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر کەمپێکی سەربازی ئیسرائیل، 3 سەرباز کوژراون و 67 سەربازیش بریندار بوون”.

پوستێن ھەمان بەش