سبەینێ دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت

کۆمیسیۆن: “دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 دەنگدەری هەرێمی کوردستان، مافی بەشدارییان لە دەنگدانی گشتیدا هەیە”.
دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کاتژمێر 07:00ـی بەیانیی سبەینێ یەکشەممە، 20-10-2024، دەست پێ دەکات و تاوەکوو کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەی هەمان ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
هەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت. بە گوێرەی داتاکانی کۆمیسیۆن، دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 دەنگدەری هەرێمی کوردستان، مافی بەشدارییان لە دەنگدانی گشتیدا هەیە.
ژمارەی دەنگدەرانی گشتی بەپێی بازنەکان:
ـ بازنەی هەولێر: 933,115 دەنگدەر
ـ بازنەی سلێمانی: 1,008,412 دەنگدەر
ـ بازنەی دهۆک: 682,791 دەنگدەر
ـ بازنەی هەڵەبجە: 59,300 دەنگدەر
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەزار و 266 بنکە و شەش هەزار و 318 وێستگەی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی کوردستان کردووەتەوە.
ژمارەی بنکە و وێستگەکانی دەنگدان بەپێی بازنەکان:
ـ بازنەی هەولێر: 498 بنکە و 2213 وێستگەی دەنگدان
ـ بازنەی سلێمانی: 477 بنکە و 2373 وێستگەی دەنگدان
ـ بازنەی دهۆک: 264 بنکە و 1596 وێستگەی دەنگدان
ـ بازنەی هەڵەبجە: 27 بنکە و 136 وێستگەی دەنگدان
بە گوێرەی داتاکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، 16 کونسوڵخانەی وڵاتان، 15 ڕێکخراو و 22 دەزگای ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتیی؛ نۆ هەزار و 610 ڕێکخراو و چاودێریی ناوخۆ و 43 هەزار و 139 نوێنەری لایەنە سیاسییەکان؛ چاودێریی پرۆسەی دەنگدانی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
ژمارەی نوێنەر و چاودێرانی ناوخۆیی بەپێی بازنەکان:
ـ بازنەی هەولێر
– ژمارەی نوێنەری لایەنە سیاسییەکان: 10857
– ژمارەی ڕێکخراوی ناوخۆیی: 33
– ژمارەی چاودێرانی ناوخۆیی: 2538
ـ بازنەی سلێمانی
– ژمارەی نوێنەری لایەنە سیاسییەکان: 23813
– ژمارەی ڕێکخراوی ناوخۆیی:38
– ژمارەی چاودێرانی ناوخۆیی: 4199
ـ بازنەی دهۆک
– ژمارەی نوێنەری لایەنە سیاسییەکان:8204
– ژمارەی ڕێکخراوی ناوخۆیی:27
– ژمارەی چاودێرانی ناوخۆیی:2873
ـ بازنەی هەڵەبجە
– ژمارەی نوێنەری لایەنە سیاسییەکان:265
– ژمارەی ڕێکخراوی ناوخۆیی:0
– ژمارەی چاودێرانی ناوخۆیی: 0
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ناوی هەزار و 191 کاندیدی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پەسەند کردووە:
– ژمارەی کاندیدی پیاو: 823
– ژمارەی کاندیدی ئافرەت: 368
– ژمارەی کاندیدی حزبەکان: 949
– ژمارەی کاندیدی هاوپەیمانەتییەکان: 123
– ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 119
– ژمارەی کاندیدی گشتی: 84
– ژمارەی کاندیدی پێکهاتەکان: 38 (تورکمان 20 و 18 کریستییان).
ژمارەی کاندیدانی پەرلەمانی کوردستان بەپێی بازنەکان:
ـ بازنەی هەولێر
– کۆی گشتی: 395 کاندید
– ژمارەی کاندیدی پیاو: 277
– ژمارەی کاندیدی ئافرەت: 118
– ژمارەی کاندیدی حزبەکان: 306
– ژمارەی کاندیدی هاوپەیمانەتییەکان: 40
– ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 49
– ژمارەی کاندیدی گشتی: 29
– ژمارەی کاندیدی پێکهاتەکان: 21 (14 تورکمان و 7 کریستییان)
ـ بازنەی سلێمانی
– کۆی گشتی: 516 کاندید
– ژمارەی کاندیدی پیاو: 354
– ژمارەی کاندیدی ئافرەت: 162
– ژمارەی کاندیدی حزبەکان: 421
– ژمارەی کاندیدی هاوپەیمانەتییەکان: 55
– ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 40
– ژمارەی کاندیدی گشتی: 32
– ژمارەی کاندیدی پێکهاتەکان: 9 (6 تورکمان و 3 کریستییان)
ـ بازنەی دهۆک
– کۆی گشتی: 226 کاندید
– ژمارەی کاندیدی پیاو: 160
– ژمارەی کاندیدی ئافرەت: 66
– ژمارەی کاندیدی حزبەکان: 178
– ژمارەی کاندیدی هاوپەیمانەتییەکان: 19
– ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 29
– ژمارەی کاندیدی گشتی: 22
– ژمارەی کاندیدی پێکهاتەکان: 8 (0 تورکمان و 8 کریستییان)
ـ بازنەی هەڵەبجە
– کۆی گشتی: 54 کاندید
– ژمارەی کاندیدی پیاو: 32
– ژمارەی کاندیدی ئافرەت: 22
– ژمارەی کاندیدی حزبەکان: 44
– ژمارەی کاندیدی هاوپەیمانەتییەکان: 9
– ژمارەی کاندیدی سەربەخۆ: 1
– ژمارەی کاندیدی گشتی: 1
– ژمارەی کاندیدی پێکهاتەکان: 0
بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ 100 کورسی کەم کراونەتەوە. لەو ژمارەیە 95ـیان کورسیی گشتین و 5ـیشیان بۆ پێکهاتەکان تەرخان کراون.
دابەشکاریی ژمارەی کورسییە گشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەسەر بازنەکانی هەڵبژاردن:
ـ بازنەی هەولێر: 32 کورسی
ـ بازنەی سلێمانی: 36 کورسی
ـ بازنەی دهۆک: 24 کورسی
ـ بازنەی هەڵەبجە: سێ کورسی
(کۆی گشتی: 95 کورسی)
دابەشکاریی ژمارەی کورسیی کۆتای پەرلەمانی کوردستان بەسەر پارێزگاکاندا:
ـ بازنەی هەولێر: دوو کورسی
ـ بازنەی سلێمانی: دوو کورسی
ـ بازنەی دهۆک: یەک کورسی
ـ بازنەی هەڵەبجە: 0 کورسی
(کۆی گشتی: 5 کورسی)
ڕۆژی هەینی، 18-10-2024، دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو. بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، ڕێژەی بەشداریی گەیشتبووە سەدا 97 و 208 هەزار و 521 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان، دەنگیان دا.