هەوڵەکانی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بۆ دەستبەسەر کردنی 7 کەسەکەی دیکە لە ئیستەنبووڵ بەردەوامە.
هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک بە بیانووی پەکەکەوە لە ئیستەنبوڵ 18 کەس و لە ئیزمیر 10 کەسیان دەستبەسەر کرد.
لەچوارچیوەی لێپرسینەوەی داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵدا بە بیانووی “بەشداریکردن لە چالاکیی گەنجان و سیاسیی پەکەکەدا” فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ 25 کەس دەرکرد.
ئیدیعای ئەوە دەکرا کە ئەو کەسانە ویستوویانە لە شەقامەکانی ئەستەنبوڵدا بە کۆکتێل مۆلۆتۆڤ چالاکی بکەن.
دوای ئەوەی لەلایەن داواکاری گشتیەوە فەرمانی دەستبەسەرکردنەکە دەرکراوە، تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەشی ئەمنی، ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە و 18 کەسیان دەستبەسەر کردووە.
ئاماژە بەوەش کراو کە هەوڵەکان بۆ دەستبەسەر کردنی 7 کەسەکەی دیکەش بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەوە، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتیی ئیزمیردا، بە بیانووی “پڕوپاگەندەی بۆ پەکەکە” بڕیاری دەستبەسەر کردن بۆ 10 کەس دەرچوبوو.
لە ئیزمیریش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکان و لە ئەنجامدا 10 کەسیان دەستبەسەر کرد.
شایەنی باسە کە ئەمڕۆ بیرهێنانەوەیە کە ئەمڕۆ پرۆفیسۆر د. ئەحمەد ئۆزەر، سەرۆکی شارەوانی ئەسەنیورتیش دەستبەسەر کراوە.
سەرۆکی داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵ لە بەیاننامەیەکی نووسراودا ڕایگەیاند، ئۆزەر لە چوارچێوەی هەوڵدان بۆ وەرگرتنی ئەندام و چالاکییەکانی پەکەکەدا دەستبەسەر کراوە.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی گوتووشیەتی کە ئۆزەر لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل ڕەمزی کارتال قسەی کردووە.