تورکیا چەندین هێرشی لە ڕۆژئاڤا و باشووری کوردستان دژ بە یەپەگە و پەکەکە ئەنجامداوە.
سوپای تورکیا ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 15 گەریلای یەپەگە و پەکەکە لە ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە و جەختیش دەکاتەوە کە هێرشەکانیان بۆ سەر پەکەکە بەردەوام دەبن.
میدیاکانی تورکیا لە زمانی وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتەوە بڵاویان کردۆتەوە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ئەرتەشی تورکیا چەندین هێرشی لە ڕۆژئاڤای کوردستان و باشووری کوردستان دژی یەپەگە و پەکەکە ئەنجامداوە.
وەزارەتی بەرگری دەولەتی تورک ئیدیعای کردووە کە لە هێرشەکاندا 15 گەریلا گیانیان لەدەستداوە کە 11 گەریلایان لە ڕۆژئاوای کوردستان و 4 گەریلاشیان لە باسووری کوردستان کراونەتە ئامانج.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “تێکۆشانی ئێمە لە ناوچەکەدا لە هەر هەلومەرجێکدا بە بێ پچڕان بەردەوام دەبێت”.