سڕی سورەیا ئۆندەر: لە نێو 3 مانگدا هەموو شتێک پشتڕاست دەبێتەوە

“هەفتەی داهاتوو چەند کۆبوونەوەیەک بە بەشداری بەرپرسانی دەوڵەت و سیاسەتمەداران ئەنجام دەدرێن و زۆر شت ڕوون دەبێتەوە”.
سڕی سوورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری ئەستەنبوڵی دەم پارتی و جێگریی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندنی ئیمراڵی، لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی پەکەکە لەبارەی دۆخەکەوە بەم شێوەیە بۆ ئاژانسی ANKA دوا و ڕایگەیاند کە لە هەفتەی داهاتوودا بە کۆبوونەوەکان دۆخەکە ڕوون دەبێتەوە.
سری سوورەیا ئۆندەر ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا بە کۆبوونەوەکان دۆخەکە ڕوون دەبێتەوە، کە بەرپرسان و سیاسەتمەدارانیش بەشداریی ئەو کۆبوونەوەیە دەبن و لە نێو 3 مانگدا هەموو شتێک پشتڕاست دەبێتەوە.
ئۆندەر ڕایگەیاند کە لێرە بەدواوە چەندین کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێن کە بەرپرسانی دەوڵەت و سیاسەتمەدارانیشی تێدا بەشدار دەبن. وتیشی: هیواداریین لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا هەموو شتێک پشتڕاست ببێتەوە.
گوتیشی: “قۆناغی هەرە سەختی مژارەکەمان تێپەڕاندووە و لە هەفتەیی داهاتوودا چەندین کۆبوونەوە بە بەشداریی کاربەدەستانی دەوڵەت و سیاسەتمەداران ئەنجام دەدرێت و زۆر شت ڕوون دەبێتەوە”.
سری سوورەیا سەبارەت بە پرسیاری چەکدانان لە پراکتیکدا چۆن دەکرێت گوتی: لە ئێستادا ناتوانم هیچ شتێک بڵێم، دەربارەی ئەم بابەتە.
ئەوەشی خستەڕوو: “ئەوەی گرنگە ئیرادەی بڕیارداری نیشان دراوە، ئەوەی ماوەتەوە پشتڕاستکردنەوەی بابەتەکە و ئیرادەی شتەکانە”.
وتیشی: “سەرەتا ئەگەر وەک تورکیا بە دڵسۆزی و جددیەتەوە ڕۆژەڤمان دیاریی بکەین، هەنگاوە دیموکراتیکییەکان یەک لەدوای یەک بۆ گۆڕینی جیهان و ناوچەکە پەیڕەو دەکەین”.