بە هەزاران گەریلا هەن کە پەکەکە هێشتا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی ئاشکرا نەکردووە.
پەکەکە ناسنامەی 2 گەریلای دیکەی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی 2019دا لە چیای “گارە”ی باشووری کوردستان بەدەست جەندرمەی تورک بەکوشتنی داون و تازە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان بڵاو دەکاتەوە.
هەپەگە، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ڕۆژی شەممە 13/9/2025، ناسنامەی 2 گەریلای دیکەی حیزبەکەی ڕاگەیاند کە لە ڕێکەوتی 14ی جووتمانگی 2019دا لە چیای “گارە”ی باشووری کوردستان بەکوشتنی داون و بۆ ماوەی 6 ساڵ هەواڵی گیانلەدەستدانەکایەنی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردبۆوە.
هەپەگە ناسنامەی ئەو 2 گەریلایەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:
1ـ سەزەر بەدرەدین، خەڵکی بدلیس لە باکووری کوردستان.
2ـ بارش محەممەد عەلی، خەڵکی بدلیس لە باکووری کوردستان.
پەکەکە ڕۆژانە وێنەی پۆلێک لە کچ و کوڕانی لاوی کورد بڵاودەکاتەوە کە لە ساڵ و مانگەکانی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە و هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.