نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی دۆخی سووریا و مافەکانی کوردیان تاوتوێ کرد

مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، “پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 15ـی شوباتی 2026، لە پەرواێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی سووریا و ناوچەکە و دۆخی كورد و پێکهاتەکانيان له سووريا تاوتوێ كرد.”
وەک ئەوەی لە راگەیەنراوەکەدا باسی کراوە “نێچیرڤان بارزانی جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و لێكگه‌يشتن بۆ چارەسەركردنى سیاسيیانهى کێشه‌کان له سووریا کردەوە، بە شێوەیەک کە مافی كورد و هەموو پێکهاتەکان لە چوارچێوەی سووریایەکی یەکگرتوو و له ده‌ستوورى داهاتووى وڵات‌دا پارێزراو بێت.”
لاى خۆيه‌وه “مەزڵووم عەبدی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی جه‌نابی سه‌رۆک مه‌سعوود بارزانی و سەرۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان کرد بۆ هەوڵی بەردەوام و ڕۆڵی کاریگەريان لەپێناو ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و گەیشتنی دیمەشق و هەسەدە بە ڕێککەوتنی ئاگربەست.”
مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانى تيرۆر، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.