کەجەکە هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانیی شەرمەزار کرد، بەڵام!!

کەجەکە هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانیی شەرمەزار کرد، بەڵام!!

هێرشەکە لەلایەن میلیشیا عێراقییەکانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجامدرا.

کەجەکە هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئیدانەی کرد، بەڵام پێگەی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانیی وەک سەرۆکی شەرعی و دەستووری هەرێمی کوردستانی بە زاردا نەهات.

کەجەکە ڕایگەیاندووە: “دوێنێ لە دهۆک هێرش کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئێمە ئەم هێرشە ئیدانە دەکەین و بە ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی دەڵێین دەرباز دەبێت”.

دوێنێ ڕۆژی شەممە، بە درۆنێکی ئینتیحاری هێرش کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دهۆک و هێرشەکە لەلایەن میلیشیا عێراقییەکانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجامدرا.

هاوکات لەگەڵ ئەو هێرشە، بە ژمارەیەکی ئدیکە درۆن هێرش کرایە سەر دهۆک، بەڵام زۆربەیان لەلایەن پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانەوە تێکشکێندران و بەخۆشیەوە هیچ زیانێکی گیانییان لێنەکەوتەوە.

Share