وەزارەتی بەرگریی تورکیا: مووشەکێکی بالستیکی ئێران تێکشکێندرا

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: مووشەکێکی بالستیکی ئێران تێکشکێندرا

مووشەکەکە لە ئێرانەوە تەقێنرابوو و گەیشتبووە نێو ئاسمانی تورکیا و لەلایەن یەکەکانی بەرگریی ناتۆوە تێکشکێندرا.

وەزارەتی بەرگریی نیشتمانیی تورکیا لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، مووشەکێکی بالیستی کە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستە کرابوو و هاتبووە نێو کایەی ئاسمانیی تورکیا، لەلایەن سیستەمی بەرگریی ناتۆوە تێکشکێندراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 30ـی ئاداری 2026، وەزارەتی بەرگریی تورکیا (MSB) بەیاننامەیەکی سەبارەت بە تێکشکاندنی مووشەکێکی بالیستی بڵاوکردەوە, مووشەکێکی بالیستی کە دەستنیشان کراوە لە ئێرانەوە تەقێنراوە و هاتۆتە نێو کایەی ئاسمانیی تورکیا، لەلایەن یەکەکانی بەرگریی ئاسمانی و مووشەکیی ناتۆوە کە لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست جێگیر کراون، تێکشکێندرا و پوچەڵ کرایەوە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوە داوە، هەموو رێکارێکی پێویست بە بڕیارێکی توند و بەبێ دوودڵی بەرانبەر هەر جۆرە هەڕەشەیەک دەگیرێتە بەر کە ئاراستەی خاک و ئاسمانی وڵاتەکەمان بکرێت.

هەروەها باس لەوەشکراوە، دامەزراوە سەربازییەکانی تورکیا بە وردی چاودێری هەموو پەرەسەندنەکانی ناوچەکە دەکەن و پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکە لە سەرووی هەموو کارە لەپێشینەکانەوەیە.

Share