کەجەکە هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی یاڵچین کوچوک ڕاگەیاند

کەجەکە هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی یاڵچین کوچوک ڕاگەیاند

کەجەکە لەدەستدانی یاڵچینی بە خەسارێکی گەورە بۆ خۆی و سەرۆکەکەی وەسف کردووە و دەڵی “یاڵچین بە ئاپۆی دەگوت برای من”!!.

کەجەکە هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی یاڵچین کوچوک، پیاوی دەوڵەتی قووڵی تورکیا و مامۆستای ئۆجەلان دەربڕی و وتی: “یاڵچین بە ئاپۆی دەگوت برای من”!!.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8/4/2026، کەجەکە پەیامێکی سەرەخۆشیی بەبۆنەی کۆچی دوایی یاڵچین کوچوک، پیاوی دەوڵەتی قووڵی تورکیا و دۆستی نزیکی ئۆجەلان ڕاگەیاند.

کەجەکە لەدەستدانی یاڵچینی بە خەسارێکی گەورە بۆ خۆی و سەرۆکەکەی وەسف کردووە.

شایانی بیرهێنانەوەیە کە یاڵچین کوچوک وەک ئەندامی ئەرگەنەکۆن و پیاوی هەواڵگری و دەوڵەتی قووڵی تورکیا دادەنرێت. کوچوک مامۆستای ئایدیۆلۆژیی عەبدوڵا ئۆجەلان و پەکەکە بوو، هەموو تەمەنی خۆی بۆ دژایەتیکردنی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد و بزووتنەوەی بارزانی تەرخان کرد.

یاڵچین کوچوک، کە ماوەیەکی زۆر بوو تووشی کێشەی تەندروستی هاتبوو و چارەسەری پزیشکیی وەردەگرت، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە 6/4/2026 لە تەمەنی 87 ساڵیدا لە ئەنقەرە کۆچی دوایی کرد.

یاڵچین کوچوک، لێکۆڵەر و ئەکادیمیست کە یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی چەپ لە تورکیا، ساڵی 1938 لە ئیسکەندەرون لەدایک بووە. لەو ساڵانەی کە لە فاکەڵتی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ئەنقەەدا خوێندکار بوو، وەک سەرۆکی فیدراسیۆنی یانەکانی بیرمەندان و پاشان فیدراسیۆنی یانەکانی بیرمەندانی سۆسیالیستی (Dev-Genç) و پارتی ڕزگاریخوازی گەلی تورکیا کاری کردووە.

یاڵچین کوچوک بە مامۆستای ئایدیۆلۆژیی ئۆجەلان و پەکەکە ناسراوە. ناوبراو لە دانپێدانانەکانیدا لە دادگاییکردنی ئەرگەنەکۆندا باسی هەندێک لە نهێنییەکانی پەکەکە و عەبدوڵا ئۆجەلانی ڕێبەری پەکەکە کردووە و گوتبووی:

 “زۆر بە ئاشکرا ئەمە دەڵێم؛ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کوردی تورکیایە، سەرۆکایەتی بارزانی قبووڵ ناکات.

لە یەکەم ئاخاوتنمدا لەگەڵ ئۆجەلان، پێم وت: تا چەند کەمال پاشا (ئەتاتورک)ت خۆشدەوێت؟ لە ڕاستیدا زۆر بە پیرۆزی دەزانێت و زۆر بەستراوەیە بە تورکیا. ئەوەی من بە تیۆری دەیڵێم ئەوەیە؛ کوردەکانی تورکیا کەمالیستن و بوونەتە کەمالیست”.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا یاڵچن دەڵێت: “من ئەرکی خۆمم بەتەواوی بەجێ گەیاند، ئیدی ڕۆشنبیرانی کورد

بوونەتە دوژمنی بارزانی و سەربەخۆبوون”.

Share