شاندی ئیمرالی و دەوڵەت باخچەلی کۆبوونەوە

پێدەچێت لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتە سیاسییەکانی تورکیا و پڕۆسەی چارەسەری و پرۆژەیاسای چوارچێوە کرابێت.
شاندی ئیمرالیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، سەردانی دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپەی لە ژوورەکەی خۆی لە پەرلەمانی تورکیا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕووی میدیاکاندا داخراو بوو، پەروین بوڵدان، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری شاری “وان”ی دەم پارتی و میتحەت سانجار پەرلەمانتاری ئورفەی دەم پارتی و پارێزەر فایق ئۆزگور ئەرۆل، ئامادەبوون.
کۆبوونەوەکە کە کاتژمێر 12:00 دەستی پێکرد و نزیکەی 40 خولەکی خایاند.
باخچەلی لە دەرگای نووسینگەکەی خۆیدا پێشوزیی لە شاندەکەی دەم پارتی کرد. کۆبوونەوەکە نزیکەی 40 خولەکی خایاند.
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرا نەکراوە
سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایەن هیچ لایەنێکەوە نەدراوە.
بەڵام پێدەچێت لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتە سیاسییەکانی تورکیا و پڕۆسەی چارەسەری و پرۆژەیاسای چوارچێوە کرابێت کە دەوترێت لە پەرلەمانی تورکیا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
دوێنێ ئەندامانی شاندی ئیمرالیی دەم پارتی لەگەڵ ئەفکان عەلا جێگری سەرۆکی گشتیی ئاکەپە کۆببوونەوە.