دۆغو پەرینچەک: دەوڵەتی تورکیا بەم نزیکانە ئۆجەلان ئازاد دەکەن و بەکاری دەهێنن

تورکیا ئۆجەلان وەک ئامرازێک بەکاری دەهێنێت بۆ ئەوەی بڵێت “چەکەکانتان دابنێن” و “ئێمە هەڵەمان کرد”.
دۆغو پەرینچەک سیاسەتمەداری تورک ڕایگەیاند: دەوڵەتی تورکیا دەیهەوێت بەم نزیکانە عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئازاد بکات و گوتی: دەوڵەت عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەهێنێتە سەر شاشە و ئەویش دەڵێت: “چەکەکانتان دابنێن، ئێمە هەڵەمان کرد”.
دۆغو پەرینچەک لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بە هەڵوێستی ئۆجەلان کرد کە گوتبووی: “من وەک ئامرازێک بەکاریبهێنن” و وتی کە دەوڵەت بەکاری دەهێنێت بۆ ئەوەی بڵێت “چەکەکانتان دابنێن” و “ئێمە هەڵەمان کرد”.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ئۆجەلان پرۆسەیەکی نوێی چەکدانان دەست پێدەکات؟ پەرینچەک وتی: “بەم نزیکانە دەبینن چی ڕوودەدات”.
پەرینچەک هەروەها باسی لە وەڵامی قەندیل کرد کە پێشتر گوتبووی، دەوڵەت ئۆجەلان ناچار بە قسەکردن دەکات بۆ ئەوەی پەکەکە دابەش بکات و لەناوی ببات.