سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە قارەمانی بۆکسێنی کورد عەگید کابایێل دەکات

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە قارەمانی بۆکسێنی کورد عەگید کابایێل دەکات

سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ ئەو پاڵەوانە خواست.

سەرۆک مەسعود بارزانی لە رێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە پیرۆزبایی لە عەگید کابایێل، پاڵەوانی بۆکسێنی کورد کرد و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ ئەو پاڵەوانە خواست.

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، ڕۆژی یەکشەممە 29ـی تشرینی دووەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە رێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی پیرۆزبایی لە عەگید کابایێل، پاڵەوانی بۆکسێنی کورد کرد.

پیرۆزباییەکەی سەرۆک بارزانی لەبەر پارێزگاریکردن لە نازناوەکە و ئەو سەرکەوتنە بوو کە کابایێل بەدەستیهێنا. لەو پەیوەندییەدا سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ ئەو پاڵەوانە خواست.